ئەمڕۆ چوارشەممە 9ی جۆزەردانی ۹·مانگرتنی بارهەڵگرە گەورەکان بۆ ماوەی نۆ رۆژە بەردەوامە ،ئەم مانگرتنە تا ئێستا بۆ ۲٥·شار پەرەی سەندوە
ئەمڕۆ چوارشەممە 9ی جۆزەردانی ۹·مانگرتنی بارهەڵگرە گەورەکان بۆ ماوەی نۆ رۆژە بەردەوامە ،ئەم مانگرتنە تا ئێستا بۆ ۲٥·شار پەرەی سەندوە
هەموو بەڵێن و فریوکارییەکانی رژیمی ئاخوندی بۆ کۆتایی هێنان بەم مانگرتنە تا ئێستا ئاکامی نەبووە و لە راپۆرتەکاندا دیارە لە شارەجۆراوجۆرەکانی ئێران مانگرتن درێژەی هەیە ،شۆفێری ماشینە بارهەڵگرەکان لە درێژەی مانگرتنی خۆیان رێگای خاوەرانیان بەستووە. لە رۆژی رابردوو شۆفێری کۆمپانیای هەڵگرتن و گواستنەوەی (تیپاکس) لەتاران و شۆفێری تاکسیەکان لە ورمێ و قائیمشار،بۆ هاوکاری لەگەڵ مانگرتنی گشتی ،کاری خۆیان بە جێ هێشت و لە هەر بار لێدانێک خۆیان بوارد.
لە حەوتەمین رۆژیشدا ،زۆربەی بەرهەڵگرەکانی ترمیناڵی بارهەڵگرتن لە نەسیم شار لە پارێزگای تاران داخران و هاتنە ریزی مانگرتنی بارهەڵگرەکان.
هەروەها نەفتگەرانی ئێران لە رێکەوتی ٦ی جۆزەردانی ۹·بە دەرکردنی راگەیاندراوێک پشیوانی خۆیانیان لە بارهەڵگرە گەورەکان راگەیاند .
داواکاری خاوەن بارهەڵگرەکانی مانگرتوو:
شۆفێری بارهەڵگرە گەورەکان و ماشینە گەورەکان سەر لەبەیانی 1ی جۆزەردان لە نارەزایەتی لەپێوەند بە بارودۆخی بژێوی خۆیان،کرێ باری کەم ،زۆر بوونی تێچووی لۆجستیکی و.....مانگرتنیان دەست پێ کرد .
شۆفێری بارهەڵگرەکان داوای بردنەسەرەوەی کرێ بە لەبەرچاو گرتنی مافی دژواری کار ،مافی خانە نشینی بە ۲٥ساڵ پێشینەو هەروەها رێگەنەدان بە تاڵانی رژیم بە بیانوی جۆراوجۆر وەکوو عەوارزی و کۆمیسیۆنێک کە کاربەدەستانی رژیم لە هەر ترمیناڵێک بە کەیفی خۆیان و بە بێ بوونی چوارچێوەی دیاریکراو ،دیاری دەکەن نارەزایەتی خۆیان دەربڕی .