لوک ئۆیل، دووهەم شیرکەتی گەورەی نەوتی روسی، رۆژی سێشەممە رێکەوتی 8ی جۆزەردانی 1397 رایگەیاند کە بەهۆی نیگەرانیەکانی لە گەرانەوەی ئابلۆقەکان بۆسەر رژیمی ئێران،
لوک ئۆیل، دووهەم شیرکەتی گەورەی نەوتی روسی، رۆژی سێشەممە رێکەوتی 8ی جۆزەردانی 1397 رایگەیاند کە بەهۆی نیگەرانیەکانی لە گەرانەوەی ئابلۆقەکان بۆسەر رژیمی ئێران، پرۆژەو بەرنامەکانی لەگەڵ رژیمی ئێران رادەگرێ
هەواڵدەری رۆیتەرز ئاماژە بەوە دەکات کە لێپرسراوێکی لوک ئۆیل لە کۆنفرانسێکی تەلەفۆنیدا گوتویەتی کە: بە لەبەر چاوگرتنی روداوەکانی ئەم ئاخیرە، جارێ زووە کە بلێین بەرنامەمان لەپێوەند بە رژیمی ئێرانەوە چیە، لەو بەشەدا بەکردار هەموو بەرنامەکانمان رادەگرین.
پێشتریش رایلکەی هەواڵدەری وزە و هەڵگرتن و گواستنەوە، (پلاتس)لەزاری بەرێوەبەری گشتی ئەو شیرکەتەوە رایگەیاندبوو کە ئەوان خەریکی بەراورد کردنی دوبارەی مەترسیەکانی چالاکیەکانیانن لە ئێراندا.
شیرکەتی لوک ئۆیلی روسی و شیرکەتی مەرسەکی دانمارکی و شیرکەتی نەوت و گازی دەوڵەتی ئەندۆنزی (پەرتامینای)، رێکەوتننامەیەکیان لەپێوەند بە هاوکاری لە چوارچیوەی پەرەپێدانی مەیدانی نەوتی ئاوی تەیمور ئیمزا کردووە. هەروەها شیرکەتی لوک ئۆیل و پەرتامینای ئیندۆنزی لەحاڵی خوێندنەوەی مەیدانی مەنسوریش دان، مەیدانی نەوتی مەنسوری و ئاوی تەیمور دەکەوێتە باشوری رۆژئاوای ئێران و نزیکی ئەهواز.
جێی باسە کە دوابەدوای بریاری سەرۆک کۆماری ئامریکا و چونەدەرەوە لە رێکەوتننامەی ئەتۆمی لەگەل رژیمی ئێران و کۆتایی بەرجام، زۆرێک لە شیرکەتە تیجاریەکان و بەتایبەت ئوروپاییەکان، لەترسی دوبارە گەرانەوەی ئابلۆقەکانی سەر ئێران، کۆتاییان بە پێوەندیە تیجاریەکانیان لەگەڵ تاراندا هێناوە.