بانکی گەورەی سوئیسی بی سی پی، لەترسی سزاکانی ئامریکا، لەئێراندا چووە دەرەوە و هەموو موعامەلاتەکانی لەگەڵ ئێراندا کۆتای پێهێنا
بانکی گەورەی سوئیسی بی سی پی، لەترسی سزاکانی ئامریکا، لەئێراندا چووە دەرەوە و هەموو موعامەلاتەکانی لەگەڵ ئێراندا کۆتای پێهێنا
هەواڵدەری ئیلنا لەزاری رۆیتەرزەوە رایگەیاندوە کە: (بانکی بی سی پی) سوئیسی موعامەلە نوێیەکانی لەگەڵ ئێراندا راگرتووە، بەپێی ئەو راپۆرتە ئەو بانکە سوئیسیە کۆتا کۆمپانیایە کە دوابەدوای راگەیاندنی چونەدەرەوەی ئامریکا لە رێکەوتنی ئەتۆمی لەگەڵ رژیمی ئێران و وەگەرخستنەوەی ئابلۆقەکان، موعامەلەکانی لەگەڵ ئێران راگرتووە.
بانکی سوئیسی بی سی پی، کە لە ساڵی 1963 دامەزراوە، یەکێک بووە لە ئەکتەرە چالاکەکان لەپێوەند بە تیجارەتی ماڵیی ئێران لەبازاری کاڵادا.
جێی باسە کە ئەو بانکە لە راگەیەندراوێکدا بڵاوی کردۆتەوە کە ئێمە هەر جۆرە موعامەلەیەکی تازە لەگەڵ رژیمی ئێراندا تا هەشتی مانگی مەی کۆتایی پێ هێناوە، کە لەسەر ئەساسی چوارچێوەی دەفتەری داراییە دەرەکیەکانی وەزارەتی خەزێنەداری، بەناونیشانی دەورەیی رێگە پێدان لەبەرچاو گیراوە.