دوو خوشک خەڵکی شاری مەریوان خۆیان لە قەنارە داو کۆتاییان بە ژیانی خۆیان هێنا. بەپێی هەواڵی کوردپا، دوانێوەڕۆی پێنجشەممە ١٠ ی جۆزەردان، دوو خوشک خەڵکی شاری مەری
دوو خوشک خەڵکی شاری مەریوان خۆیان لە قەنارە داو کۆتاییان بە ژیانی خۆیان هێنا. بەپێی هەواڵی کوردپا، دوانێوەڕۆی پێنجشەممە ١٠ ی جۆزەردان، دوو خوشک خەڵکی شاری مەریوان بە ناوەکانی "ئامێنە سەعیدی" تەمەن ٣٠ ساڵ و "خەدیجە سەعیدی" تەمەن ٣٥ ساڵ، کۆتاییان بە ژیانی خۆیان هێنا.ئەو دوو خوشکە کە دانیشتووی گەڕەکی "تەپەی مووسک"ـی شاری مەریوانن، بە خۆ هەڵواسین، خۆیان کوشتوە و لە کاتی ڕەوانەکردنیان بۆ نەخۆشخانە دەرکەوتووە کە هیچ جۆرە نەخۆشییەکیان نەبووە.
لە پێوەندی لەگەڵ خۆکوژی ئەو دوو خوشکە، هیچ زانیارییەک بڵاو نەکراوتەوە، بەڵام هەواڵە بڵاوکراوە نافەرمییەکان، باس لەوە دەکەن کە ئامێنە و خەدیجە بە هۆی هەژاری و دەسکورتییەوە خۆیان کوشتووە.
جێگەی ئاماژە پێدانە کە بەڕێوەبەری بێهداشت و دەرمانیی شاری بیجاڕ ،باسی لە خۆکوژیی٦٠ هاووڵاتیی خەڵکی ئەو شارە لە ساڵی ڕابردوودا، (٩٦)،دا کردووە.