پێنچ شه‌مه‌ 

1 سه‌رماوه‌ز2724
سازمانی خه‌بات ی
کوردستانی
ئێران
sazmanixebat

پەیامی رێکخراوی ئافرەتانی خەباتی کوردستان بە بۆنەی 8ی مارس رۆژی نێونەتەوەی ژن

پەیامی رێکخراوی ئافرەتانی خەباتی کوردستان بە بۆنەی 8ی مارس رۆژی نێونەتەوەی ژن
سازمانی خەبات

جەماوەری شۆرشگێری کوردستان!

ئافرەتانی کورد!

8ی مارس رۆژی نێونەتەوەیی ژنان کە رەمزو هێمای خەباتی چینی ئازاو وکۆڵنەدەری ئافرەتانە،لە مرۆڤایەتی پیرۆز بێت.بەم بۆنەوە سەری رێزو نەوازش دادەنەوێنین بۆ هەموو ئەو کەسانەی کە لە پێناو ژیانێکی باشتر ویەکسان هەوڵیان داو لە خەباتی یەکسانیخوازانەدا هەنگاوێکیان هەڵگرت وسەربەرزی وسەرکەوتنیش بۆ رێبوارانی ئەم رێگەیە کە لە هەوڵی رزگاریدان.بێگومان ئەم ئازادی وهەوڵدانە بۆ جیهانێکی باشتر وبێچەوسانەوە،بەرهەمی رەنج وفیداکاری کلارا زەتکین وقەدەم خێر ومەستورەی ئەردەڵان وحەپسەخانی نەقیب و خانزادی سۆران ولەیلا قاسم وعادیلە خان وپۆلێکی پێشڕەوی دیکەی ئافرەتانە کە موبارزەیان کرد ورێگەی گەیشتن بە مافەکانی ئێمەی ژنانیان خۆش کرد.بەم بۆنەوە سڵاو و درود بۆ رۆحی پاکیان دەنێرین وناویان بۆ هەمیشە لە میژوودا بە زیندویی دەهێڵینەوە.

رێکخراوی ئافرەتانی خەباتی کوردستانی ئێران کە خوی بە میراتگری خەبات وشۆرشی شێرەژنانی قارەمانی وەڵاتەکەمان دەزانێ‌ ،زیاتر لە دەیەیێکە ئاڵای خەباتی ژنانی بە شێوەیێکی خۆماڵیانە هەڵداوە وبە ئەزمون وەرگرتن لە ژیان وجۆری خەبات بۆ گەیشتن بە مافەرەواکان ڕێگە دەبڕێت و رێز دەگرێت لەم رۆژەو 8ی مارس کە بیرهێنەرەوەی قوربانیدان وکارەساتێکی مرۆیە،هاووکات بەدەرخەری ئەو راستیەش دەزانێت کە خۆی لە ئاکامی کۆڵنەدان تا سەرکەوتن دەبینێتەوە.مێژوی 8ی مارس کە دەگەرێتەوە بۆ نێزێک بە سەدەیێک بەرلە ئێستاو لە سەر دیاری کردنی ئەم رۆژە گەلێک قۆناغی سەخت بڕدراوە،بەڵام ئاکامی بووە وئیس٠Žتا ئەم رۆژە وەک رۆژێکی عالەمی هەژمار دەکرێت کە پێویستە ئاوڕێکی کورت لە مێژووی دیاری کردنی ئەم رۆژە بدەینەوە.یەکەم جارلە کۆنفرانسی دووهەمی ژنان لە ساڵی 1910 ئەم باسە وروژا کەدەبێت 8ی مارس وەک رۆژی ئافرەت بناسرێت،بەڵام سەرکەوتوو نەبوون وئەو کەسانەی کە رێکخەری ئەم جوووڵەیە بوون کۆڵیان نەداو3ساڵ دواترئەم باسە بوەوە بە رۆژەڤ وپاش چەند ساڵ دواتر لە8ی مارس بۆنەیان رێکخست ولەساڵی 1921بەهەوڵ وماندوو بوون ئەم رۆژەیان بە فەرمی ناساند.رێکخراوی نەتەوەکان لەسالی 1977 بریاری دا 8ی مارس بە رەسمی بناسرێت ولەو رێکەوتە بەم لاوە کاری بۆ ناساندنی کرد وبە رۆژی ئاشتیشی ناساند.هەوڵ وتەقەلای ئافرەتانی ماندوویی نەناس ئەم رۆژەی تۆمار کردو هەمووساڵێک لە زۆربەی وەڵاتانی جیهان ئەم یادە بەرز ڕادەگیرێت ورێکخراوەکانی ئافرەتان بە وەرێخستنی مەراسیم وسمینار گوزارش لە خەباتی بێوچانیان دەکەن.لە ئێرانی بن دەستی رژیمی دیکتاتۆرو مرۆڤ کوژ ئەم رۆژە قەدەغە کراوە وناهێڵن لەم وەڵاتە ئەم یادە بە ئاشکرا بکرێتەوە.رژیمی ئاخوندی هەرلە یەکەم ساتەکانی دەسەڵاتیەوە دژایەتی هەرجۆرە مافێکی مرۆڤی کردوە وچینی ئافرەتانی بە تەواوی سەرکوت کرد.بەڵام سەرکوت وفشارەکان نەیانتوانی خەباتی ئافرەتانی وەڵاتەکەمان دامرکێنن .ئافرەتانی کوردستان کە ووشیارن وهیچ زەبروزەنگێک نەیتوانیوە لە داوا رەواکانیان پاشگەز بکاتەوە،ئەمرۆ ئولگون بۆ خەباتی ئافرەتانی ناووچە ورێکخراوی ئافرەتانی خەباتی کوردستان پێی وایە دەبێت ئەو ووشیاریەی ئافرەتانی وەڵاتەکەمان ڕەهبەری بکرێت .

 

بەرزو بەڕێز بێت 8ی مارس

رێکخراوی ئافرەتانی خەباتی کوردستانی ئێران

8/3/2016


8 ساڵ و 8 مانگ و 13 ڕۆژ و 4 کاتژمێر و 25 خوله‌ک له‌مه‌وپێش‌

پەیامی رێکخراوی ئافرەتانی خەباتی کوردستان بە بۆنەی 8ی مارس رۆژی نێونەتەوەی ژن

پەیامی رێکخراوی ئافرەتانی خەباتی کوردستان بە بۆنەی 8ی مارس رۆژی نێونەتەوەی ژن

په‌ڕه‌ تایبه‌تیه‌کانی ماڵپه‌ڕ

په‌یوه‌ندی گرتن


ژماره‌ی ته‌له‌فۆن کوردستان : 07506206655 (00964)
ژماره‌ی ته‌له‌فۆن کوردستان : 07504687209 (00964)
ژماره‌ی ته‌له‌فۆن کوردستان : 07504497138 (00964)
ژماره‌ی ته‌له‌فۆن ئوروپا     : 0767676746   (0046)
ژماره‌ی ته‌له‌فۆن ئوروپا       : 040331264   (0047)



په‌یوه‌ندی ئه‌له‌کترۆنی:



[email protected] 
[email protected]
xebatmedia@sazmanixebat.net
[email protected]om

ئۆرگانه‌کانی سازمانی خه‌بات


ڕێکخراوی ئافره‌تانی خه‌باتی کوردستانی ئێران 

ڕێکخراوی لاوانی خه‌باتی کوردستانی ئێران