مانگرتنی شۆفێرانی بارهەڵگر کە لە سەرەتای مانگی جۆزەردانەوە دەستی پیکردووە، ئەمرۆ هەینی رێکەوتی 11ی جۆزەردانی 97، پێی نایە یانزەهەمین رۆژی خۆی و هەریەکە لە شارە
مانگرتنی شۆفێرانی بارهەڵگر کە لە سەرەتای مانگی جۆزەردانەوە دەستی پیکردووە، ئەمرۆ هەینی رێکەوتی 11ی جۆزەردانی 97، پێی نایە یانزەهەمین رۆژی خۆی و هەریەکە لە شارەکانی کرماشان و شارەکانی دەوروبەری، مەشهەد، نەجەف ئاباد، عەلیگودەرز و زۆرێک لە شارەکانی دیکە بەردەوامن لەسەر مانگرتنەکەیان.
ئەم مانگرتنە پەرەی سەندووە بۆ زیاتر لە 282 شارو سەرەرای فریوکاری وپلانەکانی رژیم، بەردەوام لە پەرەستاندایەو و پشتیوانی چین و توێژەکانی کۆمەڵگای بەدەست هێناوە.
شۆفیرانی تاکسی لە کرماشان و بۆکان بە مەبەستی پشتیوانی لەو مانگرتنە دەستیان لەکار کێشایەوەو ئەوانیش مانیانگرت، هەروەها لەشاری سنه شۆفێرانی تاکسی دەستیان دایە مانگرتن.
شۆفێرانی تاکسی هەریەک لە شارەکانی، تاران، تەورێز، یەزد، شیروان، ئەسفەهان و شیرازیش پێوەستی ئەو مانگرتنە بەرینە بوون.
جێگەی باسە کە رژیم بەردەوامە لە فریوکاریەکانی و بەرنامە بۆ سەرکوت و هەڵوەشاندنەوەی ئەو مانگرتنە دادەنێ و لەو چوارچێوەدا ژمارەیەکی زۆر لەو شۆفێرانەی کە لەشاری ئەمیر ئاباد و پارێزگای لورستان کە ئامادەنەبوون بار لێدەن زیندانی کردوە.
هەروەها سەدان شۆفێری کامیۆن کە لە چەند شاری پارێزگای فارس وەرێ کەوتبون بۆ پەیوەست بون بەو مانگرتنە، درانە بەر هێرش و بە دەیانیان لێ دەستگیر کرا.
لە زەرین شاری پارێزگای ئیسفەهانیش، گاردی دژی شۆرش هەوڵی لاوازکردنی شۆفێرانی مانگرتوویدا کە لەمەیدانی تەرەبار کۆ ببونەوە، بەڵام لەگەل هێرشی مانگرتوان بەرەوروو بونەوەو رایان کرد.
هەروەها لە کارخانەی سیمانی باکوری مەشهەد، شۆفێرە مانگرتووەکان کۆمەڵیک ترێلی کە باریان هەڵگرتبوو خالیان کردن و رێگەیان بە رۆشتنیان نەدا.
لە خورەمدەرەی پارێزگای زەنجان، هێزە ئینتزامیەکان ویستیان پلاکی کامیۆنی شۆفێرە مانگرتووەکان لێبکەنەوە، بەڵام شۆفێرەکان رێگەیان پێنەدان و پاشەکشەیان کرد.
رەزا ئەنساری، ئەندامی مەجلیسی رژیم لە داراب لەگەڵ ئاماژەکردن بە بەدەوامی مانگرتنی شۆفێران گوتی: تا ئەوکاتەی کە ئێمە هەڵاواردنەکان لەناو نەبەین، شۆفێران رازی نابن، چونکە لە زۆرێک لە شیرکەتەکانی بارهەڵگرتن کۆمەڵیک کۆمیسیۆنی زیادی دروست کراون و هیندێک جار فەسادی نهێنی دروست دەبێ..
شمارەی بیمەی شۆفێران لەم ئاخریانەدا بۆتە دوو هێندە کە ئەوە یەکێکە لە هۆکانی نارەزایەتی شۆفیران.