رێژەی فەقرو هەژاری لە ئێراندا گەیشتۆتە ئاستێکی زۆر بەرز و زیاتر لە 3 ملیۆن ژنی سەرپەرەستی خێزان لە ئێراندا لە فەقرو هەژاریدا دەژین.
رێژەی فەقرو هەژاری لە ئێراندا گەیشتۆتە ئاستێکی زۆر بەرز و زیاتر لە 3 ملیۆن ژنی سەرپەرەستی خێزان لە ئێراندا لە فەقرو هەژاریدا دەژین.
عەلی رەبیعی، وەزیری کاری رژیمی ئاخوندی لە دانیشتنێکدا لەگەل نوێنەرانی مەجلیس و سەرۆکی رێکخراوی بێهزیستی و راوێژکارانی دا گوتی: لە ئێستادا نزیکەی 3 ملیۆن و 200 هەزار ژنی سەرپەرەستی خیزان لە ئێراندا بوونی هەیەو لەو رێژەیەش تەنیا 200 کەسیان لەژێر چاودێری رێکخراوی بێهزیستی دان.
ناوبراو هەروەها زیادی کردووە کە ئامارێکی دیکە لەو ژنانە لەژێر چاودێری کومیتەی ئیمدادی خومەینی دان، بەبێ ئەوەی شیکردنەوەیەک بدات لەسە بەردەوامی ژنانی سەرپەرەستی خێزان.
بۆ نمونە، ئەو بڕە پووڵەی کە ئەو سازمانە مانگانە ئەیداتە ئەو ژنانە کە لە نەفەرێکەوە تا پێنج نەفەرن، ناگاتە 100 هەزار تمەن،لەکاتێکدا کە ئێستا لە ئێران خەتی فەقر لانی کەم 5 ملیۆن تمەنە.
عەلی محەممەد زولفەقاری، راوێژکاری چاودێری و تەندروستی کومیتەی ئیمداد، پێشتر گوتبووی کە رۆژ بە رۆژ ئاماری ئەو ژنە هەژارانەی کە سەرپەرەستی خانەوادە دەکەن و رو لەو کومیتەیە دەکەن رو لە سەرێیەو بەشیوەیەک کە رێژەی ئەوان لە 2 ملیۆن و 500 هەزار کەس لە ساڵێکدا، 94 بە 3 ملیۆن و 500 هەزار کەس لە ئێستادا گەیشتووە.
فەهیمە فەرەهمەند پور، راوێژکاری کاری ژنانی وەزارەتی ناوخۆ، بە تازەی رایگەیاندووە کە سەرپەرەستی زیاتر لە 12 لەسەدی خیزانەکان ئەستۆی ژناندایەو زیاتر لە 80 لەسەدی ژنانی سەرپەرەستی خیزان تەمەنیان لەسەروی 50 ساڵی دایە.
ناوبراو هەروەها دەڵێت کە 40 لەسەدی هەموو ژنان بێ داهاتن.