رۆژی پێنج شەممە ١٠ ی جۆزەردانی 97، لە سنووری پیرانشار و لە شوێنێک بە ناوی â€بەردە ڕووخاو“ هێزە ئ٠Šنتزامیەکانی رژیم پۆلێک لە کۆڵبەرانیان دایە بەر دەستڕیژی گوللە.
رۆژی پێنج شەممە ١٠ ی جۆزەردانی 97، لە سنووری پیرانشار و لە شوێنێک بە ناوی ”بەردە ڕووخاو“ هێزە ئ٠Šنتزامیەکانی رژیم پۆلێک لە کۆڵبەرانیان دایە بەر دەستڕیژی گوللە. لە ئاکامی ئەو دەستڕێژیەدا کۆڵبەریکی خەڵکی گوندی ”قەڵاتە ڕەش“ بە ناوی ”عەبدوڵڵا“ بە سەختی بریندار بووە.
سەرلەبەیانی هەمان رۆژ، کۆڵبەریکی دیکەی خەڵکی بانە بە ناوی ”کەماڵ محەمەدی“ کوڕی مەجید، بەتەقەی ڕاستەوخۆی هێزە ئ٠Šنتزام٠Šةکانى رذ٠Šم لە سنووری شاری بانە کوژرا. ئەم کۆڵبەرە کوردە پێش ئەوەی بگەیەنرێتە ناوەندە دەرمانیەکانی شاری سلێمانی، گیانی داوە و تەرمەکەی ئێستا لە نەخۆشخانەی شاری سلێمانیە.
هەواڵدەری ”هەنگاو“، ئاماژەی بەوە کردووە کە تەنیا لەماوەی ١٠ ڕۆژی ڕابردوودا ٤ کۆڵبەری کورد بە تەقەی هێزە ئینتزامیەکانی رژیم کوژراون و ٧ کۆڵبەری دیکەش بریندار بوون.