پێنچ شه‌مه‌ 

1 سه‌رماوه‌ز2724
سازمانی خه‌بات ی
کوردستانی
ئێران
sazmanixebat

منداڵ ئازاری کێشەو دیاردەیەکی مەترسیدار لە ئیران

منداڵ ئازاری کێشەو دیاردەیەکی مەترسیدار لە ئیران

هةستى جةعفةرى

رۆژی1ی مانگی 6ژوئەنی هەموو ساڵێک وەک رۆژی منداڵان لە جیهان دیاریکراوە و لەم رۆژەدا لە زۆربەی وڵاتانی دونیا یادی دەکرێتەوە و بەو بۆنەوە رێورەسمی

هةستى جةعفةرى

رۆژی1ی مانگی 6ژوئەنی  هەموو ساڵێک وەک رۆژی منداڵان لە جیهان دیاریکراوە و لەم رۆژەدا لە زۆربەی وڵاتانی دونیا یادی دەکرێتەوە و بەو بۆنەوە رێورەسمی جۆراوجۆر بەرێوە دەچێت. هەر چەند باسی منداڵ ئازاری تایبەت بە ناوچە یان وڵاتێک نیە ، بەڵام رێژەی توندوتیژی دژ بە منداڵان بە پێی وڵات و یاسا و داب و نەریت لە وڵاتێکەوە بۆ وڵاتێکیتر جیاوازە . دیارە لە ئێران بە گشتی و کوردستان بە تایبەتی رێژەی توندووتیژی دژ بە منداڵان لە ماوەی دەسەڵاتی نگریسی رژێمی ئاخوندی  بە ڕادەیەکی بەرچاو لە پەرەستاندایەو بۆتە دیاردە و رۆژ نیە گۆێبیستی توندووتیژی بەرانبەر بە مناڵان لە شوێنە جۆراوجۆرەکانی ئێران نەبین. بە داخەوە بە هۆی نەبوونی راگەیاندنی ئازاد و دەسترانەگەیشتن بە ئاماری راستەقینەی ئەم دیاردەیە ناتواندریت بە دروستی باس لە ئاماری توندووتیژی دژ بە منداڵان لە ئێران بکرێت، بەڵام هەر ئەو بەشەش کە لە لایەن چالاکانی مافی مرۆف یان لە لایەن ناوەندەکانی مافی مرۆف لە جیهان بڵاو دةکرێتەوە سەرسوورهێنەر و جێگای تی٠Žرامانە.

توندووتیژی  دژ بە منداڵان بە چەندین جۆرو شێوە، وەک دەست درێژی بۆ سەر منداڵان و لێدان و سوکایەتی کردن بەردەوامە کە  بە داخەوە لەحالەتی دەست درێژی بۆ سەر منداڵان بە هۆی ئەوەی  بنەماڵەی  ئەو منداڵانەی دەست درێژیان کراوەتە سەر ترسیان لە ئابرووی خۆیان هەیە وە یان کەسی دەستدرێژیکەر لە مۆرەو بەرپرسە باڵاکانی رژێمە و ناتواندرێت بەرانبەری سکاڵا تۆمار بکرێت ئەم جۆرە کەیسانە بە نهێنی دەمێننەوە و زۆر بە کەمی ئاشکرا دەبن وکەمتر بەرانبەر بە یاسا بکرێنەوە یان لە راگەیاندنەکان باسی لێوە بکرێت. 

دیاردەی دەست درێژی بۆ سەر منداڵان بە شێوەیەکە کە لە ناوەندەکانی خۆێندنیشدا بەرچاو دەکەون کە ژمارەیەکیان ئاشکرا دەبن، کەلە چەند رۆژی رابردوو باس لە دەستدرێژی بەرێوەبەرى یەکێک لە قوتابخانەکانی تاران کرا بۆ سەر زیاتر لە 15 مندال کە ئەم کەیسە یەکێک لە سەدان کەیسگەڵێک بووە کە لە راگەیاندنەکانەوە باسیان لێوە کراوە. وەک ئاشکرایە کەسی دەست درێژی لێکراو بە درێژایی تەمەنی بە دەست ئازاری وەها زۆڵمێکەوە دەناڵێنێت و کاریگەرییەکانی لەسەر جەستە و رۆحی دەمێنێتەوە. یەکێکی تر لەو توندووتیژیانەی کە رۆژانە بەرەورووی منداڵان دەبێتەوە کار پێ کردنی منداڵانە کە لە جیاتی لە پۆلەکانی خوێندن سەرقاڵی خوێندن و راهێنان بن بە هۆی دەستکورتی بنەماڵە یان نەبوونی سەرپەرەست روو لە بازارەکانی کار دەکەن و لە لایەن خاوەن کارەکانیانەوە بە شێوەهای جۆراوجۆر توندووت٠Šژیان بەرەو روو دەکرێتەوە یان ناچار دەبن لە سەر شەقامەکان دەست بدەنە کار کردنی سەخت و تاقەت پرۆکێن بە حەقدەستێکی کەمەوە. باسکردن لە شێوەی توندووتیژی بەرانبەر بە منداڵان شتی زۆر هەڵدەگریت و هەر لە بنەمالەوە بگرە تاکوو کۆمەڵگا و دەسەڵات هۆکارن بۆ ئازاری رۆحی و جەستەیی مندالان. جێگەی داخە لە کۆمەڵگای ئێمە بە هۆی نەبوونی یاسای پاراستنی مندال و لە زۆر حاڵەتێشدا راستەوخۆ یان ناراستەوخۆ دەخیل بوونی یاسا و دەستێوەردانی کاربەدەستانی رژێم لەم کێشە کۆمەڵایەتییەدا دەبینین رێژەی ئازاردانی منداڵان لە ئێران بە بەراورد بە زۆربەی وڵاتان و تەنانەت وڵاتانی جیهانی سێهەم لە ئاستێکی هەرە بەرز دایە و یەکێکە لە وڵاتانی سەرەکی دژ بە مافی مندالان. کە وابوو لە وەها هەلومەرجێکدا ئەرکی چالاکانی سیاسی و مەدەنی و رێکخراوەکانی منداڵپارێز لە هەموو کات قورسترە و  پێویستە لە رۆژی منداڵانداو لە هەموو کات و رۆژەکانی دیکە بکەونە بیری ئازارو ئەشکەنجەی منداڵان. 

 

زۆر گرینگە بەرانبەر ئەو زوڵم و زۆرە بوەستنەوە و ئاستی وشیاری تاک و کۆمەڵگا بەرەو سەرەوە ببەن و ئەرکی خوێندکارانی ئێمەیە چ لە ناوخۆ و چ لە دەرەوەی وڵات بە گرتنی سمینار و کۆر و کۆبوونەوە خەسارناسی بۆ ئەو دیاردەیە بکەن و ئاستی وشیاری کۆمەڵگا تا ئەو رادەیە بەرز بکەنەوە کە چیتر کەسی زۆلملێکراو هیچ ترسێکی نەبێت و بە ئازادانە بتوانێت بە دوای مافی خۆیدا دەنگ هەڵبرێت. دیارە توندوتیژی لە ئێران تەنیا منداڵانی نەگرتووەتەوە و لە ئاستێکی بەرینتر  هەموو ئەو کەسانەی کە بە جۆرێک لەگەڵ سیاسەتەکانی رژێمدا ناینەوە، دەگرێتەوە وەک دەزانین کەم نین ئەو ژنانەی کە بە هۆی سیستەمی سەقەتی کۆمەڵگا و دەسەڵاتەوە دەچەوسینەوە و رۆژانە بە شێوەگەلی جۆراوجۆر کۆتایی بە ژیانی خۆیان دەهێنن یان بەرەو رووی دەستدرێژی جەستەیی یان رۆحی دەبنەوە. یان ئەو پیاوانەی کە بە هۆی نەتوانین لە بەدەستهێنانی بژێوی بنەماڵەکەیان و بە هۆی بێکارییەوە دەست دەدەنە خۆکوشتن و کۆتایی بە ژیانی خۆیان دەهێنن. لە کۆتاییدا ئەوەی جێگای باسە ئەوەیە کە بە بوونی وەها رژێمێکی دیکتاتۆر و سەرەرۆ کە کۆمەڵگای بەسەر دوو بەشی خۆدی و غەیرە خۆدیدا دابەش کردووە و هەموو سەروەت و سامانی بۆ بەشێکی کەمی کۆمەڵگایە بە ناوی خۆدی و ئەوانیتر لە هەموو ماف و ئازادیێک بێبەش کراون، بنەبرکردنی ئەم دیاردانە کە رۆژانە بەرانبەر بە کەسانی ناو کۆمەڵگا دەکرێتەوە مەحاڵە مەگەر هەوڵدان بۆ کۆتایی هێنان بەو دەسەڵاتە خۆێنرێژە کە بە خۆشییەوە سەرەتای گۆرانکاری لە ئێران نەمانی ترسی خەڵک لەو رژێمە سەری هەڵ داوەو روخانی ئەو رژیمە زۆر نزیکە کە بەروخانی رژیم ئازادیخواز و رۆشنبیری کۆمەڵگا تاکوو هەموو چین و تۆێژەکانی کۆمەڵگای ئێران و کوردستان بە مافی سەرەکی خۆیان کە رزگاری لە دەستی زاڵم و ستەمگەرە بگەن.

 


6 ساڵ و 5 مانگ و 19 ڕۆژ و 43 خوله‌ک له‌مه‌وپێش‌

منداڵ ئازاری کێشەو دیاردەیەکی مەترسیدار لە ئیران

منداڵ ئازاری کێشەو دیاردەیەکی مەترسیدار لە ئیران

په‌ڕه‌ تایبه‌تیه‌کانی ماڵپه‌ڕ

په‌یوه‌ندی گرتن


ژماره‌ی ته‌له‌فۆن کوردستان : 07506206655 (00964)
ژماره‌ی ته‌له‌فۆن کوردستان : 07504687209 (00964)
ژماره‌ی ته‌له‌فۆن کوردستان : 07504497138 (00964)
ژماره‌ی ته‌له‌فۆن ئوروپا     : 0767676746   (0046)
ژماره‌ی ته‌له‌فۆن ئوروپا       : 040331264   (0047)



په‌یوه‌ندی ئه‌له‌کترۆنی:



[email protected] 
[email protected]
xebatmedia@sazmanixebat.net
[email protected]om

ئۆرگانه‌کانی سازمانی خه‌بات


ڕێکخراوی ئافره‌تانی خه‌باتی کوردستانی ئێران 

ڕێکخراوی لاوانی خه‌باتی کوردستانی ئێران