ئاژانسی ئیتلاعاتی ئاڵمان ، لە ئەیالەتی بادێنوتنبێرگ حەوتووی رابردوو ئاشکرای کرد کە رژیمی ئێران هەوڵ دان بۆ دابین کردنی تەکنەلۆژیا و زانستی بەرهەمهێنانی چەکی
ئاژانسی ئیتلاعاتی ئاڵمان ، لە ئەیالەتی بادێنوتنبێرگ حەوتووی رابردوو ئاشکرای کرد کە رژیمی ئێران هەوڵ دان بۆ دابین کردنی تەکنەلۆژیا و زانستی بەرهەمهێنانی چەکی کۆمەڵکوژی کۆتایی پێنەهێناوە. بە پیی بەڵگەکان رژیمی ئێران لە هەوڵی وەرگرتنی کەل و پەل و زانستی تەکنەلۆژیایێکە کە بۆ پەرەدان بە چەکی کۆمەڵکوژ و بۆ رێکخستنی سیستەمەکانی ئاگرهاوێژی مووشەکی بە کاردەبردری. لیپرسراوانی دژە سیخۆری ئاڵمان دەلێن چالاکیە نایاساییەکانی رژیمی ئێران لە ئاڵمان لە بەشە کلاسیکەکانی سیخۆری کۆبۆتەوە و بریتیە لە سیاسەت و ئابوور و زانست و ئەرتەش و پیشەسازی ناوکەیی. لە راپۆرتێکی 345 لاپەرەیی ئەو دامەزراوەیە ئاماژە بە پشتیوانی رژیمی ئێران لە رێکخراوە ترۆریستیەکانی حیزبوڵلای لوبنان و دامەزراوە سیخۆرییەکانی تاران و نیهادە سەرکووتگەرەکانی رژیم لە ئیتلاعات و سپای پاسداران تایبەت کراوە.