رۆژی شەممە 12ی جۆزەردان لە شارەکانی کرماشان و ورمێ دوو نارزایەتی سینفی و پیشەیی و مریشکدارانی سەردەشت کۆبوونەوەی نارەزایەتیان بەرێوەبرد. کارمەندانی گەڵاڵەی
رۆژی شەممە 12ی جۆزەردان لە شارەکانی کرماشان و ورمێ دوو نارزایەتی سینفی و پیشەیی و مریشکدارانی سەردەشت کۆبوونەوەی نارەزایەتیان بەرێوەبرد. کارمەندانی گەڵاڵەی ئاگادارانی سلامەتی زانستی پزیشکی کرماشان بە ئیعتراز بە کەمبوونی حەق دەست و نەدانی لەکاتی خویدا و ساعەتی کاری ناعادیلانە و نەبوونی ئەمنیەتی پیشەیی کۆبوونەوەی نارەزایەتیان بەرێوەبرد و هەوەرها کارمەندانی شیرکەتی رایلکەی پزیشکی و دەرمان لە شارە جۆراوجۆرەکانی پارێزگای ورمی بە هۆی نەدانی حەق دەستەکانیان کۆبوونەوەی نارەزایەتیان بەرێوەبرد.
هاوکات رۆژی شەممە 12ی جۆزەردانی 1397 بەرهەم هێنەرانی مریشک لەسەردەشت لەبەرانبەر فەرمانداری کۆبوونەتەوە. ئەو خاوەن کارگەی بەهەمهینانی مریشکانە بە پێی ووتەی خۆیان وەرشکست بوونە و لە هێندێک لەو پلاکاردانەی بەدەستیانەوە بووە نارەزایەتیان سەبارەت بە لەخوارەوە بوونی نرخی مریشک دەربریوە.