هه‌ینی 

2 سه‌رماوه‌ز2724
سازمانی خه‌بات ی
کوردستانی
ئێران
sazmanixebat

هەواڵەکانی کوردستان، ئێران و جیهان 14ی گەلاوێژی 1394

هەواڵەکانی کوردستان، ئێران و جیهان 14ی گەلاوێژی 1394

ناروونی چارەنووسی لاوێکی کورد دوای حەفتەێک دەستبەسەری

لاوێکی کوردی خەڵکی ناوچەی سایین قەڵا لەپارێزگای ئازەربایجانی رۆژئاوا ماوەی حەفتەیەکە لەلایەن هێزەئەمنیەتییەکانەوە دەستبەسەر و هەتا ئێستا چارەنووسی نادیارە. بە پێی راپۆرتی هەواڵدەرییەکان، لاوێکی کورد بە ناوی فەتاح رەسووڵپوور تەمەن ٢٨ ساڵ و خەڵکی سایین قەڵا حەفتەیەک لەمەوبەر لەلایەن ئیدارەی ئاگاهی ئەو شارەوە بانگهێشت کراوە و تاکوو ئێستا هیچ زانیاریێک لەمەر چارەنووسی نییە.. بە پێی وتەی سەرچاوەێکی ئاگادار،  فەتاح رەسووڵپوور کەسێکی مەدەنی بووە و هەتا ئێستا تێکەڵ بە هیچ کارێکی سیاسی و رێکخراوەیی نەبووە. ئەو سەرچاوە ئاگادارە ئەوەشی خستووەتەڕوو، بنەماڵەی ئەو لاوە دەستبەسەرکراوە هەتا ئیستا چەندین جار سەردانی ئیدارەی ئاگاهیان کردووە، بەڵام لەلایەن ئەو ناوەندەوە پێیان وتراوە کە رەوانەی ئیدارەی ئیتلاعات کراوە. جێگەی باسە کە، فەتاح رەسووڵپوور ماوەی ساڵێک لەمەوبەر لەگەڵ هێزە بەسیجییەکانی ناو شاری سایین قەڵا بە کێشە و دەمەقاڵە هاتبووە و ئەو کات بۆ ماوەی دوو رۆژ دەستگیر کرابوو.

کچە شاخەوانێکی کورد لووتکەی " مەستاق ئاقا"ی چینی بڕی

کچە شاخەوانێکی خەڵکی شاری مەهاباد توانیویەتی چیایەک لەوڵاتی چین بە ناوی " مەستاق ئاقا" بخاتە ژیر پێ. بەپێی هەواڵی هەواڵدەریی کوردپا، "بەیان فەزلی" تەمەن ٢٨ ساڵ و خوێندکاریی کۆلیژی وەزرشی توانیویەتی بە سەر چیای "مەستاق ئاقا"دا سەر بکەوێ. دەوترێت کە ئەو خانمە شاخەوانە ئەو کارەی لەسەر ئەرک و تێچووی ماڵی خۆی ئەنجام داوە.بەیان فەزلی تەمەن ٢٨ ساڵ توانیویەتی بە سەر چیای "مەستاق ئاقا"دا سەر بکەوێ بەیان فەزلی ماوەی ١١ ساڵە بە کاری شاخەوانییەوە سەرقاڵە و لەو ماوەیەدا چەندین میداڵی زێڕ و زیوی بەدەست هێناوە. ئەو کچە کوردە هەتا ئێستا چەندین شاخی وەکوو بەرزایی ٥ هەزار میتری دەماوەند، عەلەم کێو، سەبەلان، ئاراراتی تورکیە و کاچاری تورکیەی بڕیوە. چەند ڕۆژلەمەوبەریش هێرۆ ئەرجوومەند شاخه‌‌‌وانێکی کچی دیکەی‌خه‌‌‌ڵکی شاری مه‌‌‌هاباد لووتکه‌‌‌ی ٧ هه‌‌‌زار و ١١٠  مه‌‌‌تری چیای کۆرژێنفسکایای تاجیکستانی خستبوویە ژێر پێ.  هێرۆ هەتا ئێستا توانیویەتی بەسەر چەندین لووتکە و چیای بەرزی وەکوو ئاگری(٥١٣٤ میتر) و چیای هەڵگورد( ٣٦١١ میتر) و چیای لنین(٧١٣٤ میتر) سەر بکەوێ. 


تەقێنەوەی مین لە کوردستان سێ قۆربانی لێکەوتەوە 

تەقینەوەی مینی بە جێ ماو لە دەورانی شەری ئێران و عێراق جارێکیتر قۆربانی لێ کەوتەوە. بە پێی راپۆرتی هەواڵدەرییەکان، رۆژی رابردوو، بە هۆی تەقینەوەیی مین، لە نزیکی گوندی "لەنگرێز" لە ناوچەی سەوڵاوا منداڵێکی تەمەن ١٣ ساڵە بە ناوی "بێهزاد ئیبراهیمی" گیانی لە دەست دا و منداڵێکی تەمەن ١٢ ساڵە بە ناوی "فەرشاد یەعقووبی" بە توندی بریندار بووە.  دەوترێ، ئەو دوومنداڵە خەڵکی گوندی "بێساران" سەر بە شاری مەریوانن و بارودۆخی جەستەیی فەرشاد یەعقووبی نالەبارە و لە ژێر چاوەدێری پزشکی دایە.  بەپێی هەواڵە بڵاوکراوەکان، ئەو دوو منداڵە لە دەوروبەری پایگایەکی رووخاو خەرێکی لەوەڕاندنی مەڕ و ماڵات بوون، لەکاتی یاری کردن بە مێنێکی نەتەقێنراو تووشی ئەو رووداوە بوون. زیاتر لە ٢٠  میلیۆن مین لە ئوستانەکانی ئیلام، کوردستان، ئازەربایجانی رۆژئاوا، کرماشان و خووزستان بوونی هەیە و زیاتر لە دوو هەزار و ٢٠ ٠  هێکتار زەویش لە ئوستانە کوردنشینەکان بە مین ئاڵوودە کراون. جێگەی باسە کە، ئێران هەتا ئێستا ئامادە نەبووە "پەیمانی ئۆتاوا" واژۆ بکات. پەیمانی ئۆتاوا دەوڵەتەکان ئەرکدار دەکات پاش تێپەڕینی ١٠  ساڵ لە شەڕ، زەوی و ناوچە شەڕلێدراوەکان لە مین و کەرەسە جەنگییەکان خاوێن بکەنەوە.


مەحکوم کردنی مامۆستاێکی کورد بە 5 ساڵ زیندان

مامۆستا ناسر پیری فەقێی علوومی دینی کورد بە پێنج ساڵ زیندان مەحکوم کرا. بە پێی راپۆرتی هەواڵدەرییەکان، ئەم مامۆستا کوردە لە لایەن دادگای شۆرشی شاری سنەوە بە پێنج ساڵ زیندان مەحکوم کراوە و بۆ زیندانی ناوەندی سنە گوازراوەتەوە. بە پێی ئەم راپۆرتە، ئەم مامۆستا ئایینیە لە 20ی گەلاوێژی 1393 لە بازگەی زاهێدان دەستبەسەر و بۆ ئیدارەی ئیتلاعاتعی سنە گوازرایەوە. بە پێی وتەی نزیکانی ئەم مامۆستا کوردە ناوبراوو بە مەبەستی خوێندنی علوومی دینی رووی لە زاهێدان کردبوو و تاکوو ئێستا هیچ زانیاریێک لەمەر ئەو تۆمەتانەی کە دراونەتە پاڵی لەبەر دەستدا نییە. جێگەی باسە کە مامۆستا ناسر پیری پێشتریش بۆ ماوەی 15 مانگ لە ئیتلاعاتی شنە دەستبەسەر بووە.

بەرێوەچوونی دوو کۆبوونەوەی نارەزایەتی لە کرماشان

دوو کۆبوونەوەی نارەزایەتی لە شاری کرماشان لە رۆژانی سێشەممە بەرێوە چوو. بە پێی راپۆرتی هەواڵدەرییەکان، رۆژی سێشەممە 13ی گەلاوێژی 1394، کۆمەڵێک لە کارمەندانی قەراردادی شیرکەتی برقی کرماشان لە نارەزایەتی بە روون نەبوونی شێوەی کارەکەیان و هەروەها نەدانی مافەکانیان و لەبەر چاو نەگرتنی رادەی خوێندەوارییان، نەدانی مافی زیدەکارییەکانیان لە بەردەم ئیدارەی بەرقی ناوچەیی کرماشان کۆبوونەوەێکی نارەزایەتییان وەرێخست. هەر بە پێی ئەم راپۆرتە، هەر لە رۆژی سێشەممە 13ی گەلاوێژ، کۆمەڵێک لە خەڵکی وەزاڵەهاتووی ناوچەی دووی کرماشان لە بەرانبەر شارەداری ئەو شارە لە نارەزایەتی بە قیر نەکردنی شەقامەکانیان دەستیان دایە کۆبوونەوەی نارەزایەتی.

ئاورگرتنی کێوی ئاوەڵانی کامیاران بە هۆکاری ناروون

کێوی ئاوەڵان سەر بە شاری کامیاران بە هۆکارێکی ناروون ئاوری گرت. بە پێی راپۆرتی هەواڵدەرییەکان، زەوی و کوێستانی ئاوەڵان لە گوندی کۆڵە سارە، یەمینانی عۆلیا و تاینانی سەر بە شاری کامیاران بۆ ماوەی پێنج رۆژ لە ئاگردا سووتان و زەرەر و زیانێکی فراوان بەو ناوچانە گەیشتووە. بە پێی ئەم راپۆرتە، ئیسمائیل پیرۆندی لە کارمەندانی سەر بە رژێمی ئاخوندی لە ئیدارەی مەنابعی تەبێعی بە هەواڵدەری حکومەتی فارسی وتووە کە، 70 بۆ 80 هەکتار لە زەوی و لەوەرگاکانی ئەو ناوچەیە لە ئاوردا سووتاون. جێگەی باسە کە خەڵکی ناوچەکە باوەریان وایە کە ئەم ئاورگرتنەی کێوەکانی کوردستان لە لایەن دەست و پەیوەندەکانی رژێمی ئاخوندییەوەیە.

بەیاننامەی وەزیری بەرگری عەرەبستان و پاشای ئۆردۆن دژ بە رژێمی ئاخوندی

لە کۆتایی چاوپێکەوتنیان، ئەمیر محمەد بن سلمان وەزیری بەرگری عەرەبستان و جێگری وەلیعەهدی عەرەبستان لەگەڵ پاشای ئۆردۆن دوو لایەن بەیاننامەێکی هاوبەشیان لە مەر مەحکوم کردنی دەستێوەردانەکانی رژێمی ئاخوندی لە ناوچەکە دەر کرد. بە پێی راپۆرتی هەواڵدەرییەکان، لەم بەیاننامەیەدا عەرەبستان و ئۆردۆن داوای رێگەچارەێکیان بۆ سووریە کردووە کە ئەمنییەتی خەڵکەکە بپارێزێت. ئەوان هەروەها رووداوەکانی یەمەن و یارمەتی هاوپەیمانی عەرەبییان بە دەوڵەتی قانوونی ئەو وڵاتە تاوتوێ کرد و پشتیوانی کۆمەڵگای نێونەتەوەیی بۆ ئۆردۆن لەمەر وەرگرتنی پەنابەرانی سووری پشتراست کردەوە. جێگەی باسە کە لەم بەیاننامەیەدا، هەوڵەکانی رژێمی ئاخوندی بە مەبەستی دەستێوەردان لە وڵاتانی عەرەبی ناوچەکە و هەروەها نانەوەی بشێوی لە رۆژهەڵاتی ناوەراستیان بە توندی مەحکوم کرد.

ئه‌‌‌ردۆغان هۆکاری‌ سه‌‌‌ره‌‌‌کییه‌‌‌ له‌‌‌ به‌‌‌رده‌‌‌م پێکنه‌‌‌هێنانی‌ حکومه‌‌‌تی‌ تورکیا

به‌‌‌ پێی راپرسییه‌‌‌ک، سه‌‌‌دا 60ی‌ گه‌‌‌لی‌ تورکیا پێیوایه‌‌‌، ره‌‌‌جه‌‌‌ب ته‌‌‌یب ئه‌‌‌ردۆغان سه‌‌‌رۆک کۆمار، کۆسپ ده‌‌‌خاته‌‌‌ به‌‌‌رده‌‌‌م پێکهێنانی‌ حکومه‌‌‌تی‌ نوێ له‌‌‌و وڵاته‌‌‌دا. بە پێی راپۆرتی هەواڵدەرییەکان، لە راپرسیێکدا کە لەو وڵاتە بەرێوە چووە، سه‌‌‌دا 89.2ی‌ به‌‌‌شداربووانی‌ راپرسییه‌‌‌کی‌ کۆمپانیای "جیزیچی‌" بۆ توێژینه‌‌‌وه‌‌‌ که‌‌‌ له‌‌‌ 36 پارێزگای‌ تورکیا ئه‌‌‌نجامیداوه‌‌‌، که‌‌‌ 189 ناوچه‌‌‌ی‌ گرتووه‌‌‌ته‌‌‌وه‌‌‌ و 4 هه‌‌‌زار و 800 که‌‌‌س به‌‌‌شداربوون، وایده‌‌‌بینن، پارتی‌ داد و گه‌‌‌شه‌‌‌پێدان له‌‌‌ پرۆسه‌‌‌ی‌ ئاشتی ناوخۆییدا له‌‌‌گه‌‌‌ڵ کورد، شکستیخواردووه‌‌‌، پێیشیانوایه‌‌‌، هیچ گۆڕانێکی‌ بنه‌‌‌ڕه‌‌‌تی‌ دروست نابێت گه‌‌‌ر هه‌‌‌ڵبژاردنی‌ پێشوه‌‌‌خت کرا. به‌‌‌شداربووانی‌ راپرسییه‌‌‌که‌‌‌، وایده‌‌‌بینن که‌‌‌ ده‌‌‌نگی‌ ده‌‌‌نگده‌‌‌ران له‌‌‌ هه‌‌‌ڵبژاردنی‌ پێشوه‌‌‌ختدا ئه‌‌‌گه‌‌‌ر ئه‌‌‌نجام بدرێت، به‌‌‌م شێوه‌‌‌یه‌‌‌ ده‌‌‌بێت : 42.9% بۆ داد و گه‌‌‌شه‌‌‌پێدان ، 26.3% بۆ پارتی‌ گه‌‌‌لی‌ کۆماری‌، 15.3 بۆ بزووتنه‌‌‌وه‌‌‌ی‌ نه‌‌‌ته‌‌‌وه‌‌‌په‌‌‌رست و 12.3 بۆ پارتی‌ گه‌‌‌لی‌ دیموکراتی‌"هه‌‌‌ده‌‌‌پ". هه‌‌‌روه‌‌‌ها 56.8% ی‌ به‌‌‌شداربووان وای ده‌‌‌بینن، که‌‌‌ رێگری‌ یه‌‌‌که‌‌‌م له‌‌‌به‌‌‌رده‌‌‌م حزبه‌‌‌کان بۆ پێکهێنانی‌ ئیئتیلاف، ره‌‌‌جه‌‌‌ب ته‌‌‌یب ئه‌‌‌ردۆغان سه‌‌‌رۆک کۆماری‌ تورکیایه‌‌‌.


9 ساڵ و 3 مانگ و 16 ڕۆژ و 8 کاتژمێر و 22 خوله‌ک له‌مه‌وپێش‌

هەواڵەکانی کوردستان، ئێران و جیهان 14ی گەلاوێژی 1394

هەواڵەکانی کوردستان، ئێران و جیهان 14ی گەلاوێژی 1394

په‌ڕه‌ تایبه‌تیه‌کانی ماڵپه‌ڕ

په‌یوه‌ندی گرتن


ژماره‌ی ته‌له‌فۆن کوردستان : 07506206655 (00964)
ژماره‌ی ته‌له‌فۆن کوردستان : 07504687209 (00964)
ژماره‌ی ته‌له‌فۆن کوردستان : 07504497138 (00964)
ژماره‌ی ته‌له‌فۆن ئوروپا     : 0767676746   (0046)
ژماره‌ی ته‌له‌فۆن ئوروپا       : 040331264   (0047)



په‌یوه‌ندی ئه‌له‌کترۆنی:



[email protected] 
[email protected]
xebatmedia@sazmanixebat.net
[email protected]om

ئۆرگانه‌کانی سازمانی خه‌بات


ڕێکخراوی ئافره‌تانی خه‌باتی کوردستانی ئێران 

ڕێکخراوی لاوانی خه‌باتی کوردستانی ئێران