رۆژانی شەممە و یەک شەممە و دووشەممە رێکەوتی 15 و 16 و 17ی رەشەممەی 1394 بە ئامادەبوونی ئەندامانی سەرکردایەتی لە بنکەی ناوەندی سازمانی خەبات پێنجەمین پلینۆمی کومیتەی ناوەندی هەڵبژێردراوی کۆنگرەی پێنجەمی سازمانی خەبات ی کوردستانی ئێران بەرێوە چوو.
سەرەتای کاری پلینۆم بە دەقیقەیێک وێستان و فاتیحایێک بۆ رێزگرتن لە روحی پاکی شەهیدان دەستی پێکرد و پاشان بەرێز کاک بابەشێخ حسێنی بەرێوەبەری گشتی سازمانی خەبات ی کوردستان راپۆرتی سیاسی و تەشکیلاتی خۆی بۆ پلینۆمی پێنجەم پێش کەش کرد.
بەرێز بەرێوەبەری گشتی لە باسێکی پوخت و گشتگیردا تیشکی خستە سەر دوایین ئاڵوگۆر و پێشهات و رووداوەکانی جیهان و ناوچەکە و کوردستان و ئێران و بزووتنەوەی رزگاریخوازانە و سازمانی خەبات ی کوردستان، و بۆ هەر کام لەو تەوەرانە تێروانین و خوێندنەوەی خۆی پێش کەش بە پلینۆمی پێنجەم کرد.
لە گرینگترین باسەکانی پێوەنیدار بە جیهان بەرێز بەرێوەبەری گشتی ئاماژەی بە ریزبەندییە نوێیەکانی وەڵاتە زلهێزەکان لەراست رووداو و پێشهاتە جیهانیەکان کرد و رکابەرییەکانی دوو بلۆکی رۆژئاوا بە سەرکردایەتی ئەمریکا و رۆژهەلات بە سەرکردایەتی روسیای بە تۆختر و قوڵتر لێکدایەوە و بەردەام بوونی ئەو رەوشەی بە زیان بۆ قازانجی گەلانی ناوچەکە لێکدایەوە بە تایبەتی سەرەرۆییەکانی وەڵاتی روسیای بە پێچەوانەی قازانجە گشتیەکان و مەترسیدار بۆسەر چارەنوسی گەلان زانی.
بەرێز حسێنی لە بەردەوامی قسەکانیدا سیاسەتی بەربەرەکانێی ترۆریزم و دابین کردنی ئەمنیەتی جیهانی بە سیاسەتی زاڵ و پڕ گرینگی جیهان زانی. بەرێز کاک بابەشێخ حسێنی لە باسی ناوچەکەس پێداگریی لە سەر تەوەری داعش و دوایین ئاڵوگۆرەکانی پێوەندیدار بە باسی بوونی داعش لە سوریا و عێراق کردەوە و هەر لەو پێوەندییەدا ئاماژەی بەوە کرد لە ئێستا دا دەکرێ بلێین هاوپەیمانەتیەکی جیهانی و گشتگیر لە دژی هێزی ترۆریستی داعش دروست بووە و تەنانەت ئەو وەڵاتانەی پێشتر تۆمەتبار دەکران بە پاڵپشتی کردنی داعش هەنووکە بە پراکتیک لە شەری دژی داعش بوونیان هەیە و لە ئێستا دا زیاتر گروپی داعش تەنگەتاو کراوە و گەمارۆکانی لەسەر توندتر کراون. هەر لە باسی ناوچەکە بەرێز کاک بابەشێخ حسێنی هەمدیسان لەسەر هەوڵە تێکدەرەکانی رژیمی ئاخوندیی پێداگری کردەوە و ووتی رژیمی ئێران بەردەوامە لەسەر سیاسەتیبە دەست تێوەردانەکانی و لەم رێگەیەوە بشێوی ناوچەکە و ترۆریزم و ئاژاوەی پەرە پێداوە.
لەدرێژەی راپۆرتی سیاسی و تەشکیلاتی بەرێوەبەری گشتی سازمانی خەبات باسی کورد بە گشتی و بارودۆخی سیاسی هەر کام لە پارچەکانی کوردستان کرا و لە بەشی کوردستانی عێراق سەبارەت بە رەوشی هەرێم نیگەرانی دەربڕدرا و بە پێداگرتنەوە لەسەر سیاسەتی ئوسول٠Žى سازمانى خهبات، له پی٠Žوهند به ههری٠Žمى کوردستانى عی٠Žراق، بوونی تەبایی و یەکریزیی گشتی به باشترین ری٠Žگه بۆ ئارام کردنهوهى دۆخی ههری٠Žمى کوردستان بە گرینگ و پڕ بایەخ وەسف کرد. لە باسی کوردستانی ترکیا وێرای شەرمەزار کردنی حکوومەتی ترکیا لەسەر بەردەوام بوونی سیاسەتی داپلۆسین و کوشتاری کوردانی کوردستانی ترکیا و راگەێندرا کە ئەو جۆرە سیاسەتە هەموو خەیاڵەکان لەسەر نیەت پاکی دەوڵەتی ترکیا بۆ چارەسەر کردنی ئاشتیانەی کێشەی کورد لە وەلاتە دەکاتە سەر بلقی سەر ئاو و بێگومان بەردەوام بوونی ئەو سیاسەتە زیانی زۆر گەورەی بۆ دەوڵەتی ترکیا بەدوا دەبێ.
بەرێوەبەری گشتی سازمانی خەبات لە بەشێکی تری راپۆرتەکەی ئاماژەی بە دوایین گۆرانکارییەکانی وەڵاتی ئێران کرد و تێیدا شانۆى هەڵبژاردنی مەجلیسی شۆرای ئیسلامی و مەجلیسی خوبرەگانی کردە تەوەر ووتی: بە لەبەر چاو گرتنی هەموو ئەو راستیانەی لەسەر چۆنیەتی بەرێوەبردنی هەڵبژاردن و نیزامی دەسەڵاتدار بەسەر ئێران ههیه، هەڵویستی تەحریم و بایکۆت باشترین سیاسەتەو تا وەدی هاتنی ئاڵوگۆر بەسەر نیزامی دیکتاتۆرى ئاخوندى، بەشداری لەهەر جۆرە هەڵبژاردنێک خۆ فریودانە و تەنیا بە خەسار دانی هێزو تواناکانهو ئاخوندان کهل٠Žکى لى٠Ž وهردهگرن. بەرێز بەرێوەبەری گشتی ویرای ئاماژە بە وریایی کۆمەلانی خەڵک سپاس و پێزانینی خۆی دەربڕی بۆ هەموو ئەو هاوەڵاتیە کوردستانیە نیشتمانپەروەرانەی بایکۆتی هەڵبژاردنیان کرد و نەچوونە سەر سندوقی شانۆگەریی هەڵبژاردنەکانی رژیم.
بەرێز بەرێوەبەری گشتی جارێکی تر پێداگری لەسەر ئەو راستیە کردەوە کە رژیمی گەندەڵی ئاخوندی هەرگیز زەریفەتی گۆرانی ئەرێنی و لە قازانجی خەڵکی تێدا نییە و هەر جۆرە گۆرانێکی بەرچاو بە واتای گۆرانی سەرجەم سیستەم و بناغەکانی دەسەڵات دێت و هەر بۆیە تەنیا رێگە کار کردنی هەمەلایەنە بۆ نەهێشتن و لە ناوبردنی ئەو نیزامە دیکتاتۆرەیە و پێویستە بە یەکریزیی و تەبایی سەرجەم ئازادیخوازانی وەلاتی ئێران ئەو ئامانجە وەدی بهێندرێ و بەو مەبەستەش سیاسەتی هاوپەیمانەتی سازمانی خەبات و سازمانی موجاهیدینی خەڵقی ئێران بە گرینگ زاندرا و بەردەوامی و پەرەدان بەو جۆرە هاوکارییانە بە زامنی زاڵ بوون بە سەر دیکتاتۆری ئاخوندان لێکدرایەوە.
بەرێوەبەری گشتی لە باسی کوردستانی ئێرانیش بە ئاماژە بە هەموو ستەمە چەندبەرانبەرەکانی دەسەڵاتداران لە هەموو رەهەندەکانی سیاسی و کۆمەڵایەتی و ئابووری و فەرهەنگی بێزاری و نەفرەتی خەڵکی کوردستانی وەبیر هێنایەوە و بەورەوپێرەوەهاتنی خەڵکی کوردستان بەرەو بانگەوازیی بایکۆت بە دوایین ئاماژە و هێما بۆ نەویستنی ئەو دەسەڵات و نیزامە لێکدرایەوە سەرەرای هەموو فشار و سەرکووتەکانی دەسەڵات بۆ شکست پێکهینان بە ئیرادەی قایمی کۆمەڵانی خەڵک.
لە پێوەند بە باسی جولانەوەی رزگاریخوازانەش زەرورەتی یەکریزی هێزە تێکۆشەرەکانی جولانەوەی رزگاریخوازانەی نەتەوەیی بە ئەرکێکی گرینگ و حەیاتی زاندرا و ئامادەبوونی سازمانی خەبات بۆ هەر جۆرە بەرە و ئیتلافیک وەبیر هێندرایەوە.
لەبەشیی کۆتایی راپۆرتی بەرێوەبەری گشتی سازمانی خەبات، راپۆرتی کار و چالاکی و هەڵسوورانی سازمانی خەبات لە ماوەی نێوان دووپلێنۆم دا پێش کەش کرا و بە پشت بەستن بەو راپۆرتە گۆرانکاریی و پڕ کردنەوەی کەم کوورییەکان خرایە دەستووری کاری پلینۆمی پێنجەمی کومیتەی ناوەندی سازمانی خەبات ی کوردستانی ئێرانەوە. .
لە پاش پەسەند کردنی راپۆرتی بەرێوەبەری گشتی بەرپرسی هەر کام لە کومیسیۆنەکانی سازمان راپۆرتی کاری خۆیان لەماوەی نێوان دوو پلینۆم پێش کەش کرد و سەبارەت بە هەرکام لە بەشەکان قسە و باسێکی گەرم و تێر و تەسل کرا و خاڵە ئەرێنی و بێ هێزییەکانی بەشەکان و کەند و کۆسپ و رێگەچارەکان لەراست باشتر کردنی کاروباری ئورگانەکانی سازمان پێش کەش کرا و چەندین ئالوگۆر و رێوشوێنی پێویست بە نیسبەت هەر کام لە ئورگانەکان چەسپا.
لەژێر رۆشنایی راپۆرتی سیاسی و تەشکیلاتی بەرێز کاک بابەشێخ حسێنی بەرێوەبەری گشتی سازمانی خەبات بەرنامە و کاری داهاتووی سازمانی خەبات بۆ بردنە پێشەوەی خەباتی رزگاریخوازانەی گەلەکەمان دیاری کرا و بە بەلێنی بەردەوام بوون لەسەر ئامانجی خەبات دژی دیکتاتۆری ئاخوندی تا وەدی هێنانی هەموو ماف و ئازادییەکانی خەڵکی کوردستان و هەروەها بەرێوەبردنی ئەرک و کارە تەشکیلاتیەکان ، کاری پلینۆم لە دوای 3 رۆژ کۆتایی پێهات.
کومیتهى ناوهندى
سازمانى خهبات ى کوردستانى ئی٠Žران
19ى رهشهممه ى 1394 کۆچى خۆرى