دۆناڵد ترامپ سەرۆک کۆماری ئامریکا خوازیاری چاوپێکەوتنە لەگەڵ فلادیمێر پۆتین سەرۆک کۆماری روسیە، بۆ وتویژ لەپێوەند بە رژیمی ئێران.
دۆناڵد ترامپ سەرۆک کۆماری ئامریکا خوازیاری چاوپێکەوتنە لەگەڵ فلادیمێر پۆتین سەرۆک کۆماری روسیە، بۆ وتویژ لەپێوەند بە رژیمی ئێران.
هەواڵدەری تەسنیم ئاماژەی بەوەکردووە کە هەواڵدەری تاس نوسیویەتی: جان هانتسمەن، نوێنەری ئامریکا لە مۆسکۆ، لە وتوێژێکدا لەگەڵ تەلەفیزیۆنی فاکس نیوز باسی لەوە کردووە کە دۆناڵد ترامپ خوازیاری چاوپێکەوتنە لەگەڵ فلادیمێر پۆتین لەپێوەند بە رژیمی ئێران و چارەسەرکردنی بابەتی پێوەندیدار بە هەردوو وڵات.
هەروەها ناوبراو ئاماژەی بەوەش کردووە کە هەرکاتێک بارودۆخ گونجاوبوو، ئەو چاوپیکەوتنە ساز دەکرێت و کۆشکی سپیش راگەیەندراوی پێویست بڵاو دەکاتەوە.
ئەو بەرپرسە ئاماژەی بەوەش کردووە کە ترامپ لەکاتی شەری هەڵبژاردنی خۆیدا چەندین جار باسی لە دروستبوونی پێوەندی باش لەگەڵ روسیەدا کردووە و بۆ چارەسەرکردنی بابەتەکانی پیوەندیدار بە رژیمی ئێران و سوریە.
ئەو بەرپرسە هەروەها ئاماژەی بەوەش داوە کە چارەسەری کێشەو بابەتەکانی پێوەندیدار بە رژیمی ئێران و سوریە بە بێ هاوکاری ئەو دوو ولاتە و دۆزینەوەی میکانیزمێکی هاوبەش ئەستەمە.