بە پێی راپۆرتی رۆژنامەی شەرق وەڵاتی هیند رایگەیاندووە کە دوو بانکی گەورەی ئەو وەڵاتە بۆ کۆتایی هێنان بە پێوەندیی هەناردەکەرانی ئەو وەلاتە لەگەڵ ئێران تا شەشەمی
بە پێی راپۆرتی رۆژنامەی شەرق وەڵاتی هیند رایگەیاندووە کە دوو بانکی گەورەی ئەو وەڵاتە بۆ کۆتایی هێنان بە پێوەندیی هەناردەکەرانی ئەو وەلاتە لەگەڵ ئێران تا شەشەمی مانگی ئاگۆست کاتیان دیاری کردووە. بە پێی راپۆرتی رۆیتەرز فیدراسیۆنی رێکخراوی هەناردەکەرانی هیند رایگەیاند: (ئیدوسئێند، یو سی ئۆ) ئەو دوو بانکەی ئاسانکاریی بۆ هەناردە بۆ ئێران دەکەن تا 6ی ئاگۆست بۆ کۆتایی هێنان بە رێکەوتنی خۆی لەگەڵ ئێران کات دیاری دەکەن. پێشتریش بانکی بی سی سی سوئیسیش لە ترسی سزای ئەمریکا لە بازاری مالی ئێران هاتە دەرەوە و کۆتایی بە پێوەندییەکانی خۆی لەگەڵ ئێران دا هێنا.