پێنچ شه‌مه‌ 

1 سه‌رماوه‌ز2724
سازمانی خه‌بات ی
کوردستانی
ئێران
sazmanixebat

زیندانی کردنی هاووڵاتیەکی کورد لە شاری سنە

زیندانی کردنی هاووڵاتیەکی کورد لە شاری سنە

لە چەند رۆژی رابردودا هاووڵاتیەکی کورد، بە ناوی "باقر ڕۆستەمی" تەمەن ٤٧ ساڵ کوڕی فەرەج، خەڵکی گوندی "تەوریوەر" سەر بە ناوچەی "ژاوەرۆ"ی شاری سنە، لە لایەن هێزە

 لە چەند رۆژی رابردودا  هاووڵاتیەکی کورد، بە ناوی "باقر ڕۆستەمی" تەمەن ٤٧ ساڵ کوڕی فەرەج، خەڵکی گوندی "تەوریوەر" سەر بە ناوچەی "ژاوەرۆ"ی شاری سنە، لە لایەن هێزە ئیتلاعاتییەکانەوە گیراوە.

شاهێدێک ئاماژەی بەوە کردووە کە هێزەکانی ئیتلاعات هێرشیان کردووەتە سەر ماڵی ئەو هاووڵاتییە کوردە و ناوبراویان گرتوە.

 

بنەماڵەی ئەو هاووڵاتییە لە هۆکاری گرتنی باقر بێئاگایی خۆیان دەربڕیوە، بەڵام هەواڵە بڵاوکراوەکان باس لەوە دەکەن کە ناوبراو بەتاوانی بونی پێوەندی لەگەڵ حزبە کوردستانیەکان زیندانی کراوە.

تا کاتی بڵاوبوونەوەی ئەم هەواڵە، ئەو هاووڵاتیە لە گرتووخانەی ئیدارەی ئیتلاعاتدایە و هیچ زانیارییەک لە چارەنووسی ناوبراو لە بەردەستدا نییە.

 

هەواڵدەری کوردپا ئاماژەی بەوە کردووە کە دوو هاووڵاتیی کورد، بە ناوەکانی "ئەمجەد قادری و مووسا یووسفی" خەڵکی گوندی "چۆڕ"ی شاری مەریوان کە ڕۆژی ٨ی جۆزەردان، لە لایەن هێزە ئیتلاعاتییەکانەوە بە تۆمەتی "چالاکیی سیاسی" زیندانی کرابوون، بە دانانی بارمتە بە شێوەی کاتی ئازاد کراون.


6 ساڵ و 5 مانگ و 17 ڕۆژ و 5 کاتژمێر و 47 خوله‌ک له‌مه‌وپێش‌

زیندانی کردنی هاووڵاتیەکی کورد لە شاری سنە

زیندانی کردنی هاووڵاتیەکی کورد لە شاری سنە

په‌ڕه‌ تایبه‌تیه‌کانی ماڵپه‌ڕ

په‌یوه‌ندی گرتن


ژماره‌ی ته‌له‌فۆن کوردستان : 07506206655 (00964)
ژماره‌ی ته‌له‌فۆن کوردستان : 07504687209 (00964)
ژماره‌ی ته‌له‌فۆن کوردستان : 07504497138 (00964)
ژماره‌ی ته‌له‌فۆن ئوروپا     : 0767676746   (0046)
ژماره‌ی ته‌له‌فۆن ئوروپا       : 040331264   (0047)



په‌یوه‌ندی ئه‌له‌کترۆنی:



[email protected] 
[email protected]
xebatmedia@sazmanixebat.net
[email protected]om

ئۆرگانه‌کانی سازمانی خه‌بات


ڕێکخراوی ئافره‌تانی خه‌باتی کوردستانی ئێران 

ڕێکخراوی لاوانی خه‌باتی کوردستانی ئێران