راپۆرتی هەواڵدەرییەکانی کورەی باشوور باس لەوە دەکەن کە دایلیم شیرکەتی گەورەی کورەیی کە ساڵیانێکە لەگەڵ ئێران هاوکاری هەیە رێکەوتنێکی دوومیلیارد دۆلاری لەگەڵ ئة
راپۆرتی هەواڵدەرییەکانی کورەی باشوور باس لەوە دەکەن کە دایلیم شیرکەتی گەورەی کورەیی کە ساڵیانێکە لەگەڵ ئێران هاوکاری هەیە رێکەوتنێکی دوومیلیارد دۆلاری لەگەڵ ئةو ولا٠Žتة سەبارەت بە هاوکاری نەوتی و پاڵاوتگە هەڵوەشاندۆتەوە. بە پێی راپۆرتی ئیرنا لە یۆنهاس شیرکەتی دایلیم ئیندیستریال پێشتر رایگەیاندبوو کە براوەی رێکەوتنێک بە بەهای 2,3 تریلیۆون وون بۆ پەرەدانی دامەزراوەی پالاوتگەی ئیسفةهانە. ئەو شیرکەتە هۆکاری هەڵوەشاندنەوەی ئەو رێکەوتنامەیەی بۆ نیگەرانی لە تەحریمەکانی ئەمریکا راگەیاندووە. هەوال٠Žەکان باس لەوە دەکەن کە هاوکات شیرکەتی هیوندای کورەی باشوریش سەرقاڵی پێداچوونەوە بە رێکەوتنەکانی خۆی لەگەڵ شیرکەتی سەرمایەدانانی ئامانجی ئێران بە بەهای 3 میلیارد و 800 میلیۆن دۆلار کە پێوەندیی بە دروست کردنی پالاوتگەێکی نەوت هەیە.