پێنچ شه‌مه‌ 

1 سه‌رماوه‌ز2724
سازمانی خه‌بات ی
کوردستانی
ئێران
sazmanixebat

ئابوری داڕماوی ٠۸ێران مەترسی گەورەیە بۆ سەر جەماوەر

ئابوری داڕماوی ٠۸ێران مەترسی گەورەیە بۆ سەر جەماوەر

فواد جەعفەری

وەک دەزانین ئابوری بەهێز یەکێکە لە کۆڵەکە سەرەکیەکان بۆ مانەوەی هەر حکومەتێک،گەشەو بەهێز بوونی ٠۸ابووری هەر وڵاتێک دەبێتە هۆی نەمانی بێکاریی و هاتن

فواد جەعفەری

وەک دەزانین ئابوری بەهێز یەکێکە لە کۆڵەکە سەرەکیەکان بۆ مانەوەی هەر حکومەتێک،گەشەو بەهێز بوونی ٠۸ابووری هەر وڵاتێک دەبێتە هۆی نەمانی بێکاریی و هاتنە خوارەوەی تەوەرۆم(هەڵمسان)ی ئابوری بە دوای خۆیدا دێنێت و خەڵکی ٠۸ەو وڵاتانە لە باری بژێویدا لە ٠۸استێکی باشدا ژیان بەسەر دەبەن، نموونە ٠۸ەتوانین وڵاتانێک وەک سۆ٠۸یس، نۆروێژ و بە گشتی وڵاتانی ٠۸ۆرووپایی ناو بێنین. بەڵام وڵاتێکی وەکوو ٠۸یران  سەرەڕای ئەوە کە بە کانزاکانی ژێر زەوی و بان زەوی لە وڵاتانی دەوڵەمەندی ناوچەکە و بگرە جیهانیش  دەژمێردرێ‌، خەڵکەکەی لەو پەری هەژاریدا ژیان بەسەر دەبەن و رێژەی بێکاری گەیشتووەتە ٠۸استی قەیران و رۆژ نیە لە گۆشە و کەناری وڵات شاهێدی خۆکوشتنی چەندین کەس نەبین کە لە تاو دەردی  هەژاریی پەنا دەبەنە بەر خۆ کوشتن.. بە داخەوە سیاسەتی هەڵەی رژێم لە بواری ٠۸ابووری بووەتە هۆی داخرانی کارخانە بەرهەم هێنەرەکان لە ٠۸یران و بەو هۆیەشەوە رۆژانە دەیان کرێکاری ٠۸ەو کاڕگایانە دەچنە ریزی بێکاران. لە کوردستانیشدا هەر لەسەرەتای بە تاڵان بردنی دەستکەوتی شۆرشی  1357ی گەلانی ٠۸ێران لە لایەن ئاخوندانەوە سیاسەتی برسی کردن و پەرە پێدانی کێشە کۆمەڵایەتییەکانی پەیرەو کراوەو و بە هۆی نەبوونی هەلی کار لە کوردستان خەڵک بە ناچاری روویان لە سنورەکان کردووە بۆ کاری تاقەت پروکێنی کۆڵبەریی، لە گەڵ ئەو وەزعەدا رژێم ٠۸ەوەشیان پێ رەوا نابینێت. کەم رۆژ هەیە دانیشتوێکی کوردستان و بە تایبەت لاوان نەکەوێتە کەمینی هێزە چەکدارەکانی رژێم وبە داخەوە هەم ماڵیان دەروات و هەمیش گیانیان. لە کاتێکدا خەڵکی ٠۸یران بە گشتی  لە هەژاریدان  لە بەرانبەردا کاربەدەستان و بەکرێگیراوانی رژیم  لە دزی و تاڵان کردنی سەرمایە و داهاتی ٠۸ێڕان  خەریکن  خەڵکیش لە بی هیوایی و لە ژێر هێڵی هەژاریدا ژیان بەسەر دەبەن.

لە لایەکی دیکەوە بەشێکی زۆری سەرمایەی خەڵکی ئێران خەرجی گرووپە تیرۆریستییەکان لە ناوچەکە و جیهان  و هەروەها لە ٠۸اژاوە و ناسەقامگیری لە وڵاتانی دراوسێ و جیهان خەرج دەکرێ‌.بە فیرۆ دانی داهاتی ٠۸ێران و دزی و سیاسەتی سەرلێشێواوانەی رژێم وای لە خەڵکی ٠۸ێران کردووە کە چیتر بێدەنگ نەبن و ناڕەزایەتی لە دژی سیاسەتی نەزانانەو دژمنانەی رژیم وەڕی٠ خەن،رژێم لە بەرانبەر داخوازی رەوای خەڵک و لە ٠۸است خاڵی بوونی سفرەی خەڵکی هەژار و کەم داهاتی ٠۸یران هیچ هەڵوێستێکی نییە و هەموو خەمی پر چەک کردنی گرووپە تیرۆریستیەکانی سەر بە خۆیە و باشتر کردنی بژێوی ژیانی خەڵکی شێعەی لۆبنان، عێراق و هتد..

تەنانەت لە دوای ڕێکەوتنی  وڵاتانی 5+1  و ازاد بوونی ملیاردها دۆلار پووڵی راگیراوی ٠۸ێران هێندێک خەڵک دڵیان خۆش کردبوو کە بارودۆخی ژیانیان باشتر دەبێت و گەشەی ٠۸ابووری و بووژانەوەی ٠۸ابووری وڵاتی لێ دەکەوێتەوە بەڵام هەمووی خەیاڵی باتڵ بوو و ٠۸ەرزشی دراوی ٠۸یران بۆ خوارترین ٠۸استی خۆی لە مێژوودا دابەزی و بە رۆیشتنە دەرەوەی یەک لایەنەی دەوڵەتی ترامپ لە رێکەوتنی بەرجام، کۆڵەکەکانی رژێم کەوتووەتە لەرزە و چیتر خەڵکی ٠۸ێرانیش تاقەتی ٠۸ەم بارودۆخە تاقەت پروکێنەی نەماوە و رۆژ نیە خەڵک بۆ بەدەستهێنانی مافی رەوای خۆیان دەست نەدەنە خەباتی مەدەنی و نەرژێنە سەر شەقامەکان و بە سەردانی دروشمی روخێنەر و رێپێوان و مانگرتن داوای مافە زەوت کراوەکانیان نەکەن. 

جێگەی دڵخۆشیە،خەڵکی ٠۸یران بە گشتی پێیان وایە چارەسەری هەموو دەردو ئازارەکان بە روخانی رژێم دێتە دیی، باش دەزانن هیچ کات ‌ لەسەر  قەول و بەڵێنی خۆی نامێنێت و نابێت خەڵک فریوی بەڵێنە بی بنەماکانی رژێم بخۆن و دەبێت لەسەر نارەزایەتی مەدەنیانەی خۆیان بەردەوام بن و لە هیچ هەرەشە و گورەشەیەکی دەسەڵات سڵ نەکەنەوە و ٠۸امانجی رووخانی رژێم بو گەیشتن بە ٠۸ازادی و دامەزرانی وڵاتێکی پارلەمانی و دیموکراتیک بکەنە سەر قافڵەی ٠۸امانجەکانی خۆیان.

بە دڵنیاییەوە تا رژێمی ئاخوندی لە ئێراندا خاوەن دەسەڵات بێ‌ هیچ کام لە چین و توێژەکانی کۆمەڵگا بە ٠۸امانجی خۆیان ناگەن و رۆژ لە دوای رۆژ هەژاری و نەبوونی زیاتر پەرەدەستێنێ‌ .

 

سەرکەوێ خەباتی مافخوازانەی گەلەکەمان مەرگ و نەمان بۆ رژێمی دیکتاتۆری ئاخوندی


6 ساڵ و 5 مانگ و 17 ڕۆژ و 7 کاتژمێر و 4 خوله‌ک له‌مه‌وپێش‌

ئابوری داڕماوی ٠۸ێران مەترسی گەورەیە بۆ سەر جەماوەر

ئابوری داڕماوی ٠۸ێران مەترسی گەورەیە بۆ سەر جەماوەر

په‌ڕه‌ تایبه‌تیه‌کانی ماڵپه‌ڕ

په‌یوه‌ندی گرتن


ژماره‌ی ته‌له‌فۆن کوردستان : 07506206655 (00964)
ژماره‌ی ته‌له‌فۆن کوردستان : 07504687209 (00964)
ژماره‌ی ته‌له‌فۆن کوردستان : 07504497138 (00964)
ژماره‌ی ته‌له‌فۆن ئوروپا     : 0767676746   (0046)
ژماره‌ی ته‌له‌فۆن ئوروپا       : 040331264   (0047)



په‌یوه‌ندی ئه‌له‌کترۆنی:



[email protected] 
[email protected]
xebatmedia@sazmanixebat.net
[email protected]om

ئۆرگانه‌کانی سازمانی خه‌بات


ڕێکخراوی ئافره‌تانی خه‌باتی کوردستانی ئێران 

ڕێکخراوی لاوانی خه‌باتی کوردستانی ئێران