بە هۆی تەقینەوەی گولـلە تۆپێکی بەجێماو لە کاتی شەڕی نێوان ئێران و عێراق لە گوندی شێخ سلەی شاری سەلاسی باوەجانی، نەفەریک کوژرا و ٤ نەفەری دیکەش بریندار بوون کە
بە هۆی تەقینەوەی گولـلە تۆپێکی بەجێماو لە کاتی شەڕی نێوان ئێران و عێراق لە گوندی شێخ سلەی شاری سەلاسی باوەجانی، نەفەریک کوژرا و ٤ نەفەری دیکەش بریندار بوون کە هەموویان ئەندامی یەک بنەماڵەن.
شوناسی کوژرا و برینداربووەکانی ڕووداوی ئەو تەقینەوە، بریتین: "جەلیل فەلاح" کوژراو، "پیرۆزە"، "بەهارە"، "زوهرە"، "خەلیل".
کوژراو بریندارەکانی ئەو بنەماڵە، ڕەوانەی نەخۆشخانەی حەزرەتی ڕەسووڵ لە شاری جوانڕۆ کراون
بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، تەقینەوەی ئەو گولـلە تۆپە، بووەتە هۆی ئەوەی کە خانوبەرەی ئەو بنەماڵە و چەند بنەماڵەیەکی دیکە زیانیان بەربکەوێت.
ساڵانە پاشماوەی مین و تەقەمەنییەکانی شەڕی ئێران و عێراق، قوربانی لێدەکەوێتەوە