پێنچ شه‌مه‌ 

1 سه‌رماوه‌ز2724
سازمانی خه‌بات ی
کوردستانی
ئێران
sazmanixebat

چونەدەرەوەی هێزە کوردە چەکدارەکانی سوریە لە منبەج

چونەدەرەوەی هێزە کوردە چەکدارەکانی سوریە لە منبەج
دەنگی خەباتی کوردستان

 هێزە چەکدارەکانی کورد ناسراو بەهێزەکانی پاراستنی گەل (ی پ گ) یەکێکە لە هێزە سەرەکیەکان کە لە شەر دژی داعش لە سوریە رۆڵی سەرەکیان هەبوو، کە لەلایەن هاوپەیمانی دژی داعش بە سەرپەرەستی ئامریکا پشتیوانی لێدەکرێت.
ی پ گ بە پشتیوانی هاوپەیمانی دژی داعش بە سەرۆکایەتی ئامریکا، لەماوەی دو ساڵی رابردودا ناوچەی منبەجیان لەدەستی داعش ستاندەوە، بەڵام مانەوەی ئەوان لە باکوری سوریەدا بوە هۆی دروستبونی کێشە لەنێوان واشینگتۆن و ئانکارا.
لەو پێوەندەدا وەزیری دەرەوەی ئەمریکا، مایک پەمپێئۆ و مەولود چاوش ئۆغلۆ وەزیری دەرەوەی تورکیە کۆبونەوە.
وتوێژەکانی وەزیرانی دەرەوەی ئەمریکاو تورکیە بۆ چارەسەری کێشەی نێوان ئەو دو وڵاتەبوو لەسەر بونی هێزە کوردەکان لە منبەجدا، دوابەدوای ئەوە هێزەکانی پاراستنی گەل( ی پ گ)، رایگەیاندووە کە هێزەکانی 15ی جۆزەردان لەناو خاکی منبەجدا دەباتە دەرەوە.
ی پ گ، شاخەی سەربازی حزبی هاوپەیمانی دیموکراتیکی سوریەیە، پیکهاتەیەک لە کوردەکانی سوریە.
هێزی دیموکراتیکی سوریە پێک دێن لە کورد و غەیرە کورد کە لە ژێر چاودێری هاوپەیمانی دژی داعشدا بە سەرۆکایەتی ئامریکادان.
ئەریک پاهون، وتەبێژی پنتاگۆن بە پەیامنێرەکانی گوتوە کە هیچ بەرنامەیەک نیە بۆ چونەدەرەوەی هێزەکانی ئامریکا لە منبەج، هەرچەند تا ئێستا نەخشە رێگای منبەج لەحاڵی دروستبوندایە و لە داهاتودا رادەگەیەنرێ‌.

چاوش ئۆغلۆ وتویەتی کە ئامانج لەو نەخشە رێگایە، لەناوبردنی تەواوی گروپە ترۆریستیەکان و لە هەمانکاتدا گەرانەوەی  دامەزراوەیی و ئاسایشە بۆ ناوچەی منبەج.


6 ساڵ و 5 مانگ و 15 ڕۆژ و 6 کاتژمێر و 18 خوله‌ک له‌مه‌وپێش‌

چونەدەرەوەی هێزە کوردە چەکدارەکانی سوریە لە منبەج

چونەدەرەوەی هێزە کوردە چەکدارەکانی سوریە لە منبەج

په‌ڕه‌ تایبه‌تیه‌کانی ماڵپه‌ڕ

په‌یوه‌ندی گرتن


ژماره‌ی ته‌له‌فۆن کوردستان : 07506206655 (00964)
ژماره‌ی ته‌له‌فۆن کوردستان : 07504687209 (00964)
ژماره‌ی ته‌له‌فۆن کوردستان : 07504497138 (00964)
ژماره‌ی ته‌له‌فۆن ئوروپا     : 0767676746   (0046)
ژماره‌ی ته‌له‌فۆن ئوروپا       : 040331264   (0047)



په‌یوه‌ندی ئه‌له‌کترۆنی:



[email protected] 
[email protected]
xebatmedia@sazmanixebat.net
[email protected]om

ئۆرگانه‌کانی سازمانی خه‌بات


ڕێکخراوی ئافره‌تانی خه‌باتی کوردستانی ئێران 

ڕێکخراوی لاوانی خه‌باتی کوردستانی ئێران