ڕۆژی سێشەممە ڕێکەوتی ١٨ی ڕەشەمەی ١٣٩٤ی کۆچی خۆری، بە بۆنەی ٨ی مارس، ڕۆژی جیهانیی ژن سێمینارێک لەژێر ناوی "پێگەی ژن کورد" لە شاری هەولێر بەرێوە چوو. شاندێکی رێکخراوی ئافرەتانی خەبات ی کوردستانی ئێران بە سەرپەرشتی بەرێز خاتوو ئەوین فەرەجی ئەندامی دەستەی بەرێوەبەری رێکخراو لەسەر بانگهیشتی یەکیەتیی ژنانی دێموکراتی کوردستانی ئێران لەو سیمینارەدا بەشدارییان کرد. ئەو سیمینارە بۆ بەرێزان دکتور میرۆ عەلیار و ناهید حوسێنی رێکخراوبوو کە تێیدا باس لە شەپۆلەکانی بزووتنەوەی ژن لە جیهاندا بە گشتی و بزووتنەوەی ژنی کورد بە تایبەتی و هەروەها گرێدراوی خەباتی نەتەوەیی و خەبات بۆ نەهێشتنی هەڵاواردنی رەگەزی کرا.