مایک پەمپەئۆ وەزیری درەوەی ئەمریکا لە تویتێری خۆی دا سەبارەت بە قسەکانی عەلی خامنەیی سەبارەت بە پەرەدان بە چالاکیە ناوکەییەکان پێی داگرت کە ئەمریکا ئیزنی
مایک پەمپەئۆ وەزیری درەوەی ئەمریکا لە تویتێری خۆی دا سەبارەت بە قسەکانی عەلی خامنەیی سەبارەت بە پەرەدان بە چالاکیە ناوکەییەکان پێی داگرت کە ئەمریکا ئیزنی دەستراگەیشتنی رژیمی ئێران بە چەکی ناوکەیی نادات. پەمپەئو دەلێ : رژیم لە ئامانجی ئێمە دەزانێ و ئەوە هەنگاوێکی تری ئەحمەقانەیە بۆ بە فیرۆ دانی پووڵ و سەرمایەکانی ئەو وەڵاتە . ئەوەی کە خوپیشاندانەکانی ئێران هەروا بەردەوامە نابێ ببیتە هۆی سەرسوورمانی کەس. هەر لەو چوارچێوەیە وەڵاتانی ئورووپایش سەبارەت بە لیدوانەکانی خامنەیی بو ئالۆزکردنی زیاتری بابەتە وریاییان دا و مێرکیل لە وتەیک دا وتی رژیمی ئیران هەرگیز نابی دەستی بە چەکی ناوکەیی بگات. ئەمریکا بەردەوامە لەسەر ئاگاداری ناردن بۆ شیرکەت و دەولەتەکان بە برینی پێوەندیی لەگەڵ حکومەتی ئێران .