راپۆرتی مەیدانی کارناسێکی ناوەندی لێکۆلێنەوەی خەلک ناسی سەبارەت بە ئاو جیگەی سەرەنجە. ژیلا موشیری ئەو کارناسەیە کە لە لیکۆلێنەوەێکدا دەلێ: 7 لەسەدی ئاوی ئێستا
راپۆرتی مەیدانی کارناسێکی ناوەندی لێکۆلێنەوەی خەلک ناسی سەبارەت بە ئاو جیگەی سەرەنجە. ژیلا موشیری ئەو کارناسەیە کە لە لیکۆلێنەوەێکدا دەلێ: 7 لەسەدی ئاوی ئێستا لە ئێران تەرخان کراوە بە خواردنەوە و 92 لەسەدی تەرخانە بو کشت و کاڵ و ئەوە لە کاتیکدایە کە تەنیا 30 لەسەدی بۆ کشت و کال بە کاردەبردرێ. ناوبراو دەلێ زۆریک لە ناوچەکانی جیهان و یەک لەوان ئێران تا ساڵی 2040 نزیک بە 80 لەسەدی سەرچاوەکانی ئاوی خویان لەکیس دەدەن مەگەر ئەوەی کە پیداچوونەوەێک بەسەر سیاسەتە ئاوییەکانیاندا بخشێننەوە. ناوبراو ئاماژە بە پەرەسەندنی چالاوی ئاو لە 30 بازنە لە سالی 1360 بو 440 بازنە تا سالی 1375 دەکات و ئەو پەرەسەندنە لەرادەبەردەرە بە هۆکاری کەڵک وەرگرتنی زۆر لە سەرچاوە ئاوییە ژێر زەوییەکان و چۆلبوونی دیهاتەکان دەزانێ. ناوبراو پێش بینی ئەوە دەکات کە تا ساڵی 2025 دوو لەسەر سێی حەشیمەتی جیهان لەگەڵ قەیرانی کەم ئاویی رووبەروو دەبنەوە.