شیرکەتی فرۆکە سازی بونینگ رایگەیاند کە بەدوای تەحریمەکانی ئەمریکا دژی رژیمی ئێران داواکانی ئەو وەڵاتە هەڵدەوەشێنیتەوە و لە دانی فرۆکە بە ئێران خۆدەپارێزن.
شیرکەتی فرۆکە سازی بونینگ رایگەیاند کە بەدوای تەحریمەکانی ئەمریکا دژی رژیمی ئێران داواکانی ئەو وەڵاتە هەڵدەوەشێنیتەوە و لە دانی فرۆکە بە ئێران خۆدەپارێزن. دووشیرکەتی فرۆکەوانی ئێران ئێر و ئاسمان خوازیاری کرینی دەیان فرۆکەی موسافیر هەڵگری لە بونینگ بە نرخی 20 میلیارد دۆلار بوونە. وتەبیژی بونینگ رایگەیاند کە تا ئێستا هیچ کام لە فرۆکەکانمان تەحویلی ئێران نەداوەتەوە و لەو جێگەوە کە ئیزنی ئەو کارەمان پێ نادرێ بۆیە فرۆکەکان تەحویل نادرینەوە. بە پیی راپۆرتەکان لە ئێستا شیرکەتی ئێرباسیش لە ژێر فشاری ئەمریکادایە تا لە فرۆشتنی فرکە بە ئێران خۆبپارێزێ و دووشیرکەتی ئێرانئیر و زاگرۆس رێکەوتنی 199 فرۆکەیان هەیە لەگەڵ ئێرباس . ئێرباس هیندێک لە کەل و پەلەکانی لە ئەمریکا دوست دەکرێ و سیستماتیک دەخریتە ناو تەحریمەکانەوە.
جێگەی باسە فیدراسیۆنی پیشەسازی کەل و پەلی ماشینی فەرانسەش بە هەڵوەشاندنەوەی سەفەری خۆی بە ئێران رایگەیاند کە بە هۆی مەترسیەکانی تەحریمی ئەمریکا مەئموریەت خۆی بۆ ئێران هەلدەوەشێنیتەوە.
هەروەها سەرچاوەکانی ئاگادار باس لەوە دەکەن کە پالاوگەکانی ئورووپایی مەیلێکیان بۆ وەستان لەبەرانبەر تەحریمەکانی ئەمریکا نییە و خەریکی کەمکردنەوەی وردەوردەی کرینی نەوت لە ئێرانن.