دوو کۆڵبەری کورد بە هۆی تەقەی ڕاستەوخۆی هێزەکانی سپای پاسداران لە بەرزاییەکانی "کێلەشین" لە شاری شنۆ بریندار بوون.
دوو کۆڵبەری کورد بە هۆی تەقەی ڕاستەوخۆی هێزەکانی سپای پاسداران لە بەرزاییەکانی "کێلەشین" لە شاری شنۆ بریندار بوون.
شەوی چوارشەممە ١٦ی جۆزەردان، ژمارەیەک لە کۆڵبەرانی کورد لە بەرزاییەکانی "کێلەشین" سەر بە شاری شنۆ، دەکەونە بۆسەی هێزەکانی سپای پاسداران و لە ئەنجامی تەقەی ئەو هێزانە، دوو کۆڵبەری کورد بە ناوەکانی "ش.ج" تەمەن ٣٢ ساڵ و "د.ی" تەمەن ٢٨ ساڵ بە سەختی بریندار بوون.
بە پێی راپۆرتی کوردپا ئەم دوو کۆڵبەرە کوردە، کە گوللە بە سێنگ و لاقیان کەوتووە، بۆ چارەسەری پزیشکی ڕەوانەی نەخۆشخانەی سۆران لە هەرێمی کوردستان کراون و دواتر "ش.ج" بە هۆی سەختی برینەکەیەوە بۆ ناوەندەی دەرمانی شاری هەولێر گوێزرایەوە.