بەهۆی سیاسەتە ئابورییەکانی رژیمی ئێران و کەمی حەق دەست، نارەزایەتی کرێکاران و خەڵکی لە شارەکانی ئێراندا بەردەوامی هەیە و پێی ناوەتە چەندین حەوتوو.
بەهۆی سیاسەتە ئابورییەکانی رژیمی ئێران و کەمی حەق دەست، نارەزایەتی کرێکاران و خەڵکی لە شارەکانی ئێراندا بەردەوامی هەیە و پێی ناوەتە چەندین حەوتوو.
هەواڵدەری ئیسکای نیوز رێکەوتی 16ی جۆزەردان، راپۆرتی داوە لە پێوەند بە نارەزایەتی دەربرینی کرێکارانی کەشتی سازی بۆ نارەزایەتی دەربرین لە بەرانبەر نەدانی حەق و حەقدەستی چەند مانگی کارکردنیان.
بەهۆی نارەزایەتی شۆفیری کامیۆنەکان، پۆمپی بەنزین لە نەسیم شاری پارێزگای تاران، بۆ ماوەی سێ رۆژ بە بەردەوامی لەگەل کەمبوونی سووتەمەنی رووبەرو بوونەوە.
هەر لەو پیوەندەدا پۆلێک لە شۆفیری کامیۆنەکان لە شارەکانی ئیسفەهان، ئەهواز، بەندەر عەباس، کرمان و سنە، چا بەهار، شیراز و بەتایبەت لەناوچەی ئازادی چابەهار، بۆ ماوەی سێزدە رۆژ بە بەردەوامی خۆیان بوارد لە بارلێدان.
نارەزایەتی دەربرین و مانگرتنی شۆفیرانی بارهەڵگرو شۆفێرانی تاکسی و خاوەن دەواجینەکان و .... بەردەوامی هەیە و سەرانی رژیمیش بەردەوامن لەسەر پیلان و بەرنامەکان بۆ کۆتایی هینان بەو مانگرتنانە.
کرێکارەکان ئاماژەیان بەوە کردووە کە رژیم ماوەیەکی زۆرە کرێ و حەقدەستی پێنەداون و ئەمەش بۆتە هۆی ئەوەی کە ئەو کریکارانە تووشی نەخۆشی دەرونی و کێشەو موشکیلاتێکی زۆری خێزانی ببن...
چاوەروان دەکرێت کە دوا بە دوای کۆتایی بەرجام و گەرانەوەی ئابلۆقەکان بۆسەر رژیم، ئەو نارەزایەتی و مانگرتنانە قوڵتر ببێتەوە، وە بێگومان لەدرێژەی سەرکوتکردنەکانی رژیمیشدا گرتن و سەرکوتکردنی خەڵکانی نارازی بەردەوام و زیاتر دەبێ.