پێنچ شه‌مه‌ 

1 سه‌رماوه‌ز2724
سازمانی خه‌بات ی
کوردستانی
ئێران
sazmanixebat

چوونی کوردانی ئێران بۆ ناو داعش لە ئاکامی سیاسەتی رژیمی ئێرانە

چوونی کوردانی ئێران بۆ ناو داعش لە ئاکامی سیاسەتی رژیمی ئێرانە
سازمانی خەبات

 سەردار قادر

بە پێی ئامارە نافەرمییەکان 700 هاوڵاتی سەلەفی رۆژهەڵاتی کوردستان لەنێو رێزی داعش دان و تا ئێستاش 90 کەس کوژراون.

سەید کامیل نورانی فەرد ئەندامی کۆمیتەی ناوەندی سازمانی خەبات ، بە تۆری میدیایی خەڵک ی راگەیاند :"زۆر ئاماری نافەرمی لەبارەی چوونی خەڵکی رۆژهەڵات بۆ رێزەکانی داعش بڵاو بوونەتەوە، بەڵام خودی رێکخراوەکە دەڵێت 700کەسی رۆژهەڵاتیان لەنێو دایەو  90 کەسیان کوژراون ، ئەم ژمارانە تا ئێستا پشتڕاست نەکراونەتەوە".

وتیشی:" هەمو ئەو کەسانەی کە چوونەتە رێزی داعش سەلەفین ، بوونی رێژەیەکی زۆری سەلەفیش ، دەگەڕێتەوە بۆ سیاسەتی دەستەڵاتدارانی ئێران ، ئەو سیاسەتەش بۆ روو بەروو بوونەوەی حزبەکانی  رۆژهەڵات  و نەهێشتنی هەستی نەتەوایەتی پەیڕەو کردووە".

روونیشیکردەوە، لەگەڵ ئەوەشدا دەزگا ئەمنییەکانی ئێران ژمارەیەک مامۆستا و کەسی ئاساییان لە رۆژهەڵات بە تۆمەتی هاندانی خەڵک بۆ چوونە رێزی هێزە توندڕەوەکان بەتایبەت داعش دەستبەسەر کردووە.

بە پێی ئامارە نافەرمییەکان 1000 سەربازی سوپای پاسداران لە ناوخۆی سوریا کوژراون و لەناویاندا 100 فەرماندە هەن.

لە هەمان کاتدا کامیل نورانی فەرد دەڵێ: ئێران پەیوەندی ئابوری و ستراتیژی گەورەی لەگەڵ سوریا هەیە، هەربۆیە پشتگیری لە ڕژێمەکەی ئەسەد دەکات.

نور رانیفەرد وتیشی: "ڕوخانی سوریا بە واتای نەمانی شادەماری سیاسەتە تێکدەرەکانی ئێران دێت، بۆیە تا ئێستاش هەزار سەربازی ئێرانی سەر بە پاسدارانی ئێران کوژران، کە لەناویاندا 100 فەرماندە هەن".

باسی لەوەشکرد، کە ئێران لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست بە ڕاستەوخۆیی نە پشتیوانی هیچ وڵاتێک دەبێت نە پشتی تێدەکات، بەڵکو هەوڵی بەرەو پێشبردنی سیاسەتی خۆی دەدات، لەشوێنێک پێویستی بە گروپە توندرەوەکان بوو هاوکاریان دەکات، لەهەمان کاتدا ئەگەر پێویستی بە وڵاتێک بوو بۆ پێشگرتن بە گروپەکان بۆ بەرژەوەندی خۆی هاوکاریان دەکات.

 


8 ساڵ و 8 مانگ و 10 ڕۆژ و 47 خوله‌ک له‌مه‌وپێش‌

چوونی کوردانی ئێران بۆ ناو داعش لە ئاکامی سیاسەتی رژیمی ئێرانە

چوونی کوردانی ئێران بۆ ناو داعش لە ئاکامی سیاسەتی رژیمی ئێرانە

په‌ڕه‌ تایبه‌تیه‌کانی ماڵپه‌ڕ

په‌یوه‌ندی گرتن


ژماره‌ی ته‌له‌فۆن کوردستان : 07506206655 (00964)
ژماره‌ی ته‌له‌فۆن کوردستان : 07504687209 (00964)
ژماره‌ی ته‌له‌فۆن کوردستان : 07504497138 (00964)
ژماره‌ی ته‌له‌فۆن ئوروپا     : 0767676746   (0046)
ژماره‌ی ته‌له‌فۆن ئوروپا       : 040331264   (0047)



په‌یوه‌ندی ئه‌له‌کترۆنی:



[email protected] 
[email protected]
xebatmedia@sazmanixebat.net
[email protected]om

ئۆرگانه‌کانی سازمانی خه‌بات


ڕێکخراوی ئافره‌تانی خه‌باتی کوردستانی ئێران 

ڕێکخراوی لاوانی خه‌باتی کوردستانی ئێران