لیپرسراوێکی بەرزی ئیسرائیلی دەڵێت، لەچوارچێوەی دیدار و چاوپێکەوتنەکانی سەرۆک وەزیرانی ئیسرائیل لەگەڵ وڵاتانی ئینگلیس، فەرانسەو ئاڵمان، رێکەوتن ئیمزا کراوە بۆ و
لیپرسراوێکی بەرزی ئیسرائیلی دەڵێت، لەچوارچێوەی دیدار و چاوپێکەوتنەکانی سەرۆک وەزیرانی ئیسرائیل لەگەڵ وڵاتانی ئینگلیس، فەرانسەو ئاڵمان، رێکەوتن ئیمزا کراوە بۆ وەدەرنانی هێزەکانی رژیمی ئیران لە سوریەدا.
لەچوارچێوەی سەردانەکەی بنیامین نەتەنیاهۆ، سەرۆک وەزیرانی ئیسرائیل، بۆ وڵاتانی ئوروپای و لەچوارچێوەی راوێژکردنەکاندا لە پێوەند بە رژیمی ئاخوندی، دەوترێت ناوبراو توانیویەتی کە رێکەوتنی سەرانی پاریس، لەندەن و بەرلین، بۆ کۆتایی پێکێنانی بونی رژیمی ئیران لە سوریەدا، بەدەست بێنێ.
لێپرسراوێکی پلە بەرزی دەوڵەتی ئیسرائیل رۆژی چوارشەممە رێکەوتی 16ی جۆزەردان، رایگەیاند کە سەرانی فەرانسە، ئاڵمان و بریتانیا، گەیشتونەتە رێکەوتنێکی گشتی لەپێوەندبە دەرکردنی هێزەکانی رژیم لە سوریەدا.
هەروەها ئەو لێپرسراوە بە پەیامنێرانی وتووە کە لەچوارچێوەی سەردانەکەی نەتەنیاهۆ، رێکەوتنێکی بەربڵاو لەنێوان ئانگێلا مێرکل، سەدری ئەعزەمی ئاڵمان، ئەمانوئیل ماکرۆن، سەرۆک کۆماری فەرانسە، تێریزا مەی، سەرۆک وەزیرانی ئینگلیس، بەرهەمهاتووە لەپێوەند بە پێویستی چونەدەرەوەی هێزەکانی رژیم لە سوریەدا.