یەکێک لە ئامانجی گەمارۆکانی ئەمجارەی ئەمریکا دەرکردنی بانکەکانی ئەمریکا لە سوئیفە. بابەتێک کە دەتوانێ فشارێکی لەرادەبەدەری ماڵی و ئابووری بەسەر رژیمی ئێراند
یەکێک لە ئامانجی گەمارۆکانی ئەمجارەی ئەمریکا دەرکردنی بانکەکانی ئەمریکا لە سوئیفە. بابەتێک کە دەتوانێ فشارێکی لەرادەبەدەری ماڵی و ئابووری بەسەر رژیمی ئێراندا بسەپێنێ و زیان بە موعامەلاتی تیجاری و هاوردەکردنی ئێران بگەیەنێ. لە ئەگەری وەدیهاتنی ئەو بابەتە، بانکەکانی ئێران و یەک لەوان بانکی ناوەندی ئێران، بانکی میللی ، بانکی سپە و سادرات لەگەڵ رایلکەی سوئیف دەپچرێ. سوئیف شیرکەتێکی گەورەیە کە لە وەڵاتی بلژیکە و کارەکەی ئاسانکاریی لە نێو بانکەکانی جیهانە و بە کۆمەڵگای جیهانی پێوەندیەکانی ماڵی نیوان بانکەکان دەناسرێ و 11 هەزار بانک و دامەزراوەی ماڵی لە 209 وەڵاتی جیهان پێوەندییان بە سوئیفەوە هەیە.