لەشاری مەهاباد، ژنێک بە هۆی کێشەی بنەماڵەییەوە، خۆی کوشت
لەشاری مەهاباد، ژنێک بە هۆی کێشەی بنەماڵەییەوە، خۆی کوشت
بەپێی راپۆرتی هەنگاو، ئێوارەی ڕۆژی هەینی ١٨ی جۆزەردان، ژنێکی مەهابادی بەناوی کەژاڵ ئەشکەوتی کچی ئەبوبەکر، دانیشتوی ئاوایی قزڵ قۆپی، خۆی کوشتووە.
بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، کەژاڵ بە هۆی کێشەی بنەماڵەییەوە و لە رێگەی قەنارەوە کۆتایی بە ژیانی خۆی هێناوة.
بە تۆمار کردنی ئەم حاڵەتە لەماوەی حەفتەی ڕابردوودا ٦ ژن لە شارەکانی بانە، مەریوان، سنە، ئیلام و مەهاباد کۆتاییان بە ژیانی خۆیان هێناوە.