دۆناڵد ترامپ سەرۆک کۆماری ئامریکا، لە قسەکانیدا لەکۆتایی دانیشتنی سەرانی جی 7 وتی، بەرزەفرییەکانی رژیمی ئێران کۆنترۆڵ دەکەین جا بە هاوکاری ئەندامانی گروپ بێت ی
دۆناڵد ترامپ سەرۆک کۆماری ئامریکا، لە قسەکانیدا لەکۆتایی دانیشتنی سەرانی جی 7 وتی، بەرزەفرییەکانی رژیمی ئێران کۆنترۆڵ دەکەین جا بە هاوکاری ئەندامانی گروپ بێت یان بەبێ ئەوان
هەروەها وتی کە نەتەوەکانی گروپی جی 7 لەپێوەند بە کۆنترۆڵ کردنی بەرزەفرییە ناوکەییەکانی رژیمی ئێران بەڵێندار دەمێننەوە. لەدوای چوونەدەرەوەی ئامریکا لە رێکەوتنامەی ئەتۆمی لەگەڵ رژیم، دەسەڵاتدارانی جیهانی بەتایبەت ئاڵمان، فەرانسە، بریتانیا، چین و روسیە، رەخنەیان گرت و پێیان وابو کە دەبێ ئەو رێکەوتنە بەو شێوەیەی ئێستا بپارێزرێ.
دۆناڵد ترامپ هەڕەشەکانی ئێرانی بە یەکێک لە بابەتە گرنگەکان ناوهێنا کە قسەی لەسەر کراوە لەلایەن رێبەرانی گروپی جی 7 لە چوارچێوەی ئەو هەڕەشانەی کە لە ئارادایە لەسەر ئاسایشی نەتەوەیی ئەو وڵاتانە. هەروەها وتی یەکێکی دیکە لەو بابەتە ئەمنیەتیانەی کە قسەی لەسەر کراوە، پێوەند بووە بە بەربەرەکانێ لەگەڵ ترۆریسم و توند ئاژۆیی و بانگخوازانی ئەو بیرو باوەرە مەرگ هێنەرە.
ئامریکا راگەێندراوی کۆتایی گروپی حەوتی ئیمزا نەکرد
خەباتمیدیا: سەرۆک کۆماری ئامریکا لە لاپەرەی تویتەری خۆی رایگەیاندووە کە لە دژکردەوەدا لەبەرانبەر قسەکانی سەرۆک وەزیری کانادا، واژۆ و پشتیوانی خۆی لە راگەێندراوی کۆبونەوەی سەرانی (جی حەوت) کشاندۆتەوە. هەروەها وتویەتی کە ئامادەیە بۆ سەپاندنی رێ و شوینی زیاتر لەسەر هاوردەکردنی ماشین لە ولاتانی ئەندام لەو گروپە. هەواڵدەری ئیرنا، سەعاتێک بەسەر دانیشتنی جاستین ترۆدۆ، سەرۆک وەزیری کانادا تینەپەری لەپێوەند بە ئیمزاکرانی راگەێندراوی کۆتای دانیشتنی گروپی 7 لەلایەن هەموو ئەندامانی گروپەوە، دۆناڵد ترامپ ئەو بابەتەی وەدرۆ خستەوە. هەروەها ترامپ لە تویتەکەی خۆیدا قسەکانی ترۆدۆی بە هەڵە ناوبرد و هەروەها ناوبراویشی بە کەسێکی لاواز و باوەرپێنەکراو لە دانیشتنەکاندا ناوهێنا. هەروەها وتیشی کە سەرۆک وەزیری کانادا لە دانیشتنەکاندا زۆر ئارام و لەسەر خۆبو تا لەوێ رۆشتم، دواتر چۆتە کۆنفرانسی خەبەری و وتویەتی کە رێ و شوینەکانی ئامریکا پر لە سوکایەتیە، و ئەو ناچێتە ژێر باریان.