پێنچ شه‌مه‌ 

1 سه‌رماوه‌ز2724
سازمانی خه‌بات ی
کوردستانی
ئێران
sazmanixebat

ناوی دامەزرێنەری کۆمەلێک کارگەی شیشە لە شارەکانی کوردستان بڵاو دەبێتەوە

ناوی دامەزرێنەری کۆمەلێک کارگەی شیشە لە شارەکانی کوردستان بڵاو دەبێتەوە
سازمانی خەبات

سەرچاوە: ڕۆژی کورد 

دوای شارەکانی، سەردەشت، شنۆ، پیرانشار و مهاباد، سێ شاری تری کوردستانی خۆرهەڵات بوون بە کارگەی ساز کردنی شیشە.

 

لە ئێستادا بە پێی زانیارییە تەواو و چڕەکانی ڕۆژی کورد، کارگەکانی ساز کردنی شیشە، شارەکانی بۆکان، بانە و دیواندەڕەشی گرتۆتەوە و بە فەرمی لەم سێ شارەی کوردستانی خۆرهەڵات، شیشە بەرهەم دێت.

 

ڕۆژی کورد بە پێویستی دەزانی بە پێی بەڵگە پشتڕاست کراوەکانی خۆی، ناوی چەند کەس لەو بەرهەمهێنەر و بڵاو کەرەوانەی مادەی هۆشبەر بلاو بکاتەوە و لە داهاتووشدا بەشێکی تر لەو ناوانە بڵاو دکاتەوە.

 

حەسەن و بەختیار ڕەسووڵی:

 

حەسەن و بەختیار رەسولی خەڵکی “سووتووی سەر بە شاری بانەن و لە ئێستا دا لە شاری بۆکان و بە هاوکاری ئیتلاعات و سپای ڕژیم خەریکی سازکردنی شیشەن. هەر چەند ئەو دوو کەسە لە ئێستادا بە ڕواڵەت بەو ناوە گیراون بەڵام بەپێی زانیارییەکان بە زوویی ئازاد دەبن.

 

به‌‌‌ پێی زانیاریه‌‌‌کان  باندیکی سپای پاسداران ڵە و سێ شارە بە فه‌‌‌رمی ئەم کارە دەکه‌‌‌ن

 

ڕەئووف خەڵکی ڕەبەت:

 

ڕەئووف کوڕی سەید عەزیز خەڵکی شاری ڕەبەت و چەکداری سپای پاسدارانە و بەفەرمی جاشە و لە کاتی بەرهەم هێنانی شیشە سازکردندا لە دیواندرە گیراوە بەڵام دواتر ئازاد بوو و لە ئێستاشدا لە هەمان شوێن خەریکی ساز کردن و بەرهەمهێنانی شیشەیە.

 

ئەحمەد تەختە گاز:

 

ئەحمەد، ناسراو بە ئەحمەد تەختەگاز خەڵکی گوندی سارتکێی سەر بە شاری ڕەبتە، ناوبراو لە پشت ترۆمبیلی سێ ئێف ـەکەی خۆی ئاشپەزخانەی شیشەی گەڕۆکی هەیە و یەکێک لە بەرهەمهێنەرە سەرەکییەکانی شیشەیە لە ڕەبەت.

 

حوسێن بایز:

 

حوسێن بایز خەڵکی شاری ڕەبەتە و لە بەری گوندی مارەغان ـەی سەر بە شاری ڕەبەت، ئاشپەزخانەی شیشەی هەیە. ناوبراو ساڵی پاریش لەگەڵ چەند کەس بۆ تیرۆر کردنی ئەندامانی حیزبی دێموکرات چووبووه‌‌‌ بۆ ناو حیزبی دێموکراتی کوردستان وله‌‌‌وێ دەست بەسەر کرا و دوای مانگێک گیران، ئازاد کرا و مۆرەی سپاسی پاسدارانە.

 

ڕزگار نازری:

 

رزگار نازری خەڵکی گوندی بێکەژی شاری بانەیە.  باوکی ناوبراو ساڵی ١٣٧١ی هەتاوی لەلایەن هێزێکی کوردستانی خۆرهەڵاتەوە کوژراوە.

 

ڕزگار تا ماوەیەکی زۆر لە شاری ڕەبەت خەریکی ساز کردنی شیشە بوو و  دواتر چووە بۆ شاری مەهاباد و لەوێش خەریکی فرۆشتن و ساز کردنی مادەی هۆشبەر و شیشە بووه‌‌‌، لە ئێستادا بە پێی زانیارییەکان لە شاری بۆکان خەریکی ئەم کارەیە.

 

برایەکی ڕزگار نازری بە ناوی مەحموود نازری بە شەهید کردنی دەیان پێشمەرگەی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران وەک شەهید رئوف کوڵەسی و حەسەن شاگوپ، تاوانبارە و پاییزی ئەمساڵ لە ڕووداوێکی هاتووچوو لە لای بۆکان، کوژراوه‌‌‌ .

 

محەممەد زیبا:

 

محمد زیبا خەڵکی شاری بۆکان و دانیشتوی شاری ڕەبەت ـە. ناوبراو پێشتر بە هۆی دزی یەوە ساڵێک لە بەندیخانە بووە و ئێستا خەریکی بەرهەمهێنانی شیشە و فرۆشتنی ماددەی هۆشبەرە.

 

ڕۆژی کورد پێشتریش له‌‌‌و پێوه‌‌‌ندییه‌‌‌ دا هه‌‌‌واڵێکی بڵاو کردبۆوه‌‌‌ که‌‌‌ تێیدا هاتبوو :

 

 ژماره‌‌‌یه‌‌‌کی به‌‌‌رچاو له‌‌‌ ئه‌‌‌ندامانی سوپای پاسداران له‌‌‌ شاری سه‌‌‌رده‌‌‌شت و ناوچه‌‌‌کانی “ره‌‌‌به‌‌‌ت و نه‌‌‌ڵاس”ی سه‌‌‌ربه‌‌‌و شاره‌‌‌، له‌‌‌ ٣٠ ٠  بنکه‌‌‌دا مادده‌‌‌ی شیشه‌‌‌ به‌‌‌رهه‌‌‌م دێنن. سه‌‌‌رجه‌‌‌می ئه‌‌‌و که‌‌‌سانه‌‌‌ که‌‌‌ له‌‌‌و بنکانه‌‌‌دا کاری به‌‌‌رهه‌‌‌م هێنان ده‌‌‌که‌‌‌ن، چه‌‌‌کی سوپای پاسدارانبیان پییه‌‌‌ و هاووڵاتییان به‌‌‌ هێچ شێوه‌‌‌یه‌‌‌ک ناتوانن رێگرییان لێ بکه‌‌‌ن و ته‌‌‌نانه‌‌‌ت سکاڵاشیان له‌‌‌سه‌‌‌ر تۆمار بکه‌‌‌ن. دروست کردنی مادده‌‌‌ی هۆشبه‌‌‌ر له‌‌‌ ئاستێک دایه‌‌‌ که‌‌‌ ته‌‌‌نانه‌‌‌ت له‌‌‌ شاری سه‌‌‌رده‌‌‌شته‌‌‌وه‌‌‌ له‌‌‌لایه‌‌‌ن ئه‌‌‌ندامانی سپای پاسدارانه‌‌‌وه‌‌‌ بۆ شار و ناوچه‌‌‌کوردنشینه‌‌‌کان و ته‌‌‌نانه‌‌‌ت سه‌‌‌رجه‌‌‌م ئێرانیش هه‌‌‌نارده‌‌‌ ده‌‌‌کرێت. ئه‌‌‌م کرده‌‌‌وه‌‌‌ی سوپای پاسدارانی حکوومه‌‌‌تی

 

ئێران نیگه‌‌‌رانی و ترسی له‌‌‌ راده‌‌‌به‌‌‌ده‌‌‌ری هاووڵاتییانی خه‌‌‌ڵکی شاری سه‌‌‌رده‌‌‌شتی لێکه‌‌‌وتۆته‌‌‌وه‌‌‌ و ته‌‌‌نانه‌‌‌ت سه‌‌‌رجه‌‌‌م ناوه‌‌‌نده‌‌‌ حکوومه‌‌‌تییه‌‌‌کانیش له‌‌‌مه‌‌‌ر٠ ئه‌‌‌و دیارده‌‌‌یه‌‌‌ بێ ده‌‌‌نگییان نواندووه‌‌‌.


8 ساڵ و 8 مانگ و 9 ڕۆژ و 1 کاتژمێر و 35 خوله‌ک له‌مه‌وپێش‌

ناوی دامەزرێنەری کۆمەلێک کارگەی شیشە لە شارەکانی کوردستان بڵاو دەبێتەوە

ناوی دامەزرێنەری کۆمەلێک کارگەی شیشە لە شارەکانی کوردستان بڵاو دەبێتەوە

په‌ڕه‌ تایبه‌تیه‌کانی ماڵپه‌ڕ

په‌یوه‌ندی گرتن


ژماره‌ی ته‌له‌فۆن کوردستان : 07506206655 (00964)
ژماره‌ی ته‌له‌فۆن کوردستان : 07504687209 (00964)
ژماره‌ی ته‌له‌فۆن کوردستان : 07504497138 (00964)
ژماره‌ی ته‌له‌فۆن ئوروپا     : 0767676746   (0046)
ژماره‌ی ته‌له‌فۆن ئوروپا       : 040331264   (0047)



په‌یوه‌ندی ئه‌له‌کترۆنی:



[email protected] 
[email protected]
xebatmedia@sazmanixebat.net
[email protected]om

ئۆرگانه‌کانی سازمانی خه‌بات


ڕێکخراوی ئافره‌تانی خه‌باتی کوردستانی ئێران 

ڕێکخراوی لاوانی خه‌باتی کوردستانی ئێران