دوابەدوای هاتنەدەرەوەی ئەمریکا لە بەرجام و وەگەرخستنەوەی سزاکان لەسەر رژیم، زۆربەی وڵاتانی ئوروپای و ئەمریکایی و ئاسیایی کۆتاییان بە مامەڵە بازرگانیەکانیان لەگ
دوابەدوای هاتنەدەرەوەی ئەمریکا لە بەرجام و وەگەرخستنەوەی سزاکان لەسەر رژیم، زۆربەی وڵاتانی ئوروپای و ئەمریکایی و ئاسیایی کۆتاییان بە مامەڵە بازرگانیەکانیان لەگەڵ رژیم هێنا
لەگەڵ بەردەوامی ئەو رەوتەدا هەردوو کۆمپانیای کەشتیوانی گەورەی ئالمانی(هاپاک لۆید) و پاڵاوگەی نەوت و وزەی نارایای هیندی، هەروەها کۆمپانیای مازدای ژاپۆنی و هیۆندای کورەی باکوریش، کۆتاییان بە پێوەندیە بازرگانیەکانیان لەگەڵ رژیمدا هێنا.
پاڵاوگەی نەوتی نارایای هیندی
رایگەیاند کە لە مانگی داهاتوو کڕینی نەوت لە ئیران دگەیەنێتە نیوە، ئەو کۆمپانیایە تا ئێستا مانگانە نزیکەی 6 ملیۆن بۆشکە نەوتی خاو لە ئێران دەکرێت .
کۆمپانیای کەشتیوانی هاپاک لۆید کە
پێنجەم کۆمپانی کەشتیوانی بارهەڵگرە لە جیهاندا، رایگەیاند کە خزمەتگوزاریەکانی بۆ تارات دەگەیەنێتە نیوە.
کۆمپانیای مازدا و هیۆندای ڕێکەوتنەکانیان لەگەڵ رژیمدا کۆتایی پێهێناوە، لەو پێوەندیەدا وەلی مەلەکی، ئەندامی کۆمیسیۆنی پیشەسازی و سەرچاوەکانی مەجلیسی شۆڕای ئیسلامی رژیم، ڕۆژی دوشەممە 21ی جۆزەردان، گوتی کە کۆپانیەکانی ماشین سازی مازدا و هیۆندا لەدوای چونەدەرەوەی ئامریکا لە بەرجام، رێکەوتنەکانیان لەگەل شیرکەتەکانی ئێران هەڵوەشاندۆتەوە.
ناوبراو هەروەها زیادی کرد کە بەرهەمهێنەرانی وڵاتانی ئوروپای لەژێر کاریگەری وەڵاتی ئامریکادان و ئەو بەرژەوەندیەی لەگەڵ ئەو وڵاتە هەیانە، زۆرترەو دەڵێت کە ئەو بەرهەمهێنەرانە لە قسەکانیاندا گوتویانە ئەو بەرژەوەندیەی لە ئامریکادا هەیانە چەند بەرابەری ئەو قازانجەیە کە لە ئێراندا هەیانە.