دیاردەی خۆکوژی مێرمنداڵان لە کوردستان لەئاستێکی لەسەرێیە
دیاردەی خۆکوژی مێرمنداڵان لە کوردستان لەئاستێکی لەسەرێیە
بەپێی راپۆرتی کوردپا، مێرمنداڵێکی تەمەن ١٢ساڵ بەنێوی یەحیا، دانیشتووی "شارەکی دانشگا"ی شاری ورمێ، خۆی کوشتووە.
ئەو مێرمنداڵە تەمەن ١٢ساڵەیە، لە ماڵەکەی خۆیاندا خۆی لە قەنارە داوە.
هەتا ئێستا هۆکاری خۆکوژیی ئەو مێرمنداڵە ڕانەگەیەندراوە.
هادی شەریعەتی "مافناس و چالاکی بواری منداڵان" لە بارەی خۆکوژیی مێرمنداڵاندا دەڵێت:
خۆکوژیی منداڵان و مێرمنداڵان لە ئێراندا گەیشتووەتە سنووری هۆشیاریی، ناوبراو ئازاردانی منداڵان، گوشار و زەختی نیزامی ئامووزشی، بەشوودانی زۆرەملێ، لاسایی کردنەوەی ئێعدام لە شوێنە گشتییەکان، بێعەداڵەتی و دابەشبوونی نایەکسانیی داهاتەکان بەتایبەتی لە ناوچە سنوورییەکان، بە سەرەکیترین هۆکاری خۆکۆژیی منداڵان و مێرمنداڵان دەزانێ.