سەرچاوە هەواڵدەریەکان لە ئێراندا ئاماژەیان بەوەکردوە کە نرخی دۆلار رۆژی دوشەممە رێکەوتی 21ی جۆزەردان، بۆجارێکی دیکە بەرز بۆتەوەو گەیشتۆتە 6900 تمەن، نرخی سکەش ل
سەرچاوە هەواڵدەریەکان لە ئێراندا ئاماژەیان بەوەکردوە کە نرخی دۆلار رۆژی دوشەممە رێکەوتی 21ی جۆزەردان، بۆجارێکی دیکە بەرز بۆتەوەو گەیشتۆتە 6900 تمەن، نرخی سکەش لە مەرزی دو ملیۆن و 500 هەزار تمەن تێپەریوە.
لەلایەکی دیکەوە نرخی هەر جۆرە ماشینێک لەماوەی دە رۆژی رابردودا لە 2 بۆ 40 ملیۆن بەرز بۆتەوە.
بەپێی سەرچاوەکانی کاناڵ و سایتەکانی نرخی ئەرز، و بە تایبەت کاناڵی نرخی رۆژانەی ئەرز و زێر، نرخی دولار کە سەرلەبەیانی رۆژی دوشەممە 6730 تمەن بووە، تا کۆتای رۆژ گەیشتۆتە 6900 تمەن.
نرخی سکەش لە هەمان رۆژدا گەیشتۆتە دو ملیۆن و 448 هەزار تمەن، زۆرێک لە راپۆرتەکان ئاماژە بە تێپەرینی نرخی سکە لە مەرزی دو ملیۆن و 500 هەزار تمەنی دەکەن.
نرخی باسکراو لەپێوەند بە یەک حەوتووی رابردوو 400 هەزار تمەن چۆتە سەرێ.
نرخی تەواوی سکەی بەهاری ئازادی لە رۆژی یەکشەممەدا لەگەڵ 150 هەزار تمەن بەرز بونەوە، گەیشتۆتە دو ملیۆن و 450 هەزار تمەن.
پێش بەرزبونەوەی نرخی ئەرز بۆ شەش هەزار تمەن لە رۆژی 20ی فەروەردین، دەوڵەتەکەی حەسەن رۆحانی کۆمەڵێک بریاری دەرکرد لەپێوەند بە بەرزبونەوەی نرخی ئەرز، و لە نرخی دۆلار بەشێوەی یاسای 4200 تمەن دیاری کرد و پارێزگاری زیاتر لە پێنج هەزار یۆرۆی قەدەغە کرد.
لەو کاتەوە نرخی هەر جۆرە ئەرزێکی خاریجی نەک تەنیا بەرز نەبۆتەوە، بەڵکو لەرۆژانی ئاخریدا، گەشەی تەوژمی زیاتری بەخۆیەوە دیتووە.