سێهەمین کۆمپانی کانتینێری گەورەی جیهان بازاری ئێرانی بە جێهیشت شیرکەتی هاپاگ لیولدی هامبورگ پێنجەمین کۆمپانی گەورەی کانتینێری جیهان بەشێک لە خزمەتگوزارییەکانی
سێهەمین کۆمپانی کانتینێری گەورەی جیهان بازاری ئێرانی بە جێهیشت شیرکەتی هاپاگ لیولدی هامبورگ پێنجەمین کۆمپانی گەورەی کانتینێری جیهان بەشێک لە خزمەتگوزارییەکانی بە ئێران راگرتووە و رایگەیاندووە تا 4ی نوامبر بیار لەسەر باقی موعامەلەکانی لەگەڵ ئێران دەدا. هەروەها شیرکەتی مێرسک لایەنیش رایگەانیدووە کە بە پێوەندییەکانی لەگەڵ ئیران دا دەچێتەوە. شیرکەتی مەزدای ژاپۆن و هیۆندای کۆرەی باشوور گرێبەستەکانیان لەگەڵ ئێران هەڵوەشاندووەتەوە. وەلی مەلەکی، ئەندامی کۆمسیۆنی پیشەسازیی مەجلیسی ئێران بە میدیاکانی ئەو وڵاتەی ڕاگەیاندووە: “٢ شیرکەتی بەرهەمهێنەری مەزدای ژاپۆنی و هیۆندای کۆرەی باشوور ڕایانگەیاندوە بەو هۆیەی لە ئەمریکا چەندان بەرانبەری ئێران قازانج دەکەن، بۆیە واز لە ئێران دەهێنن و گرێبەستەکانیان هەڵوەشاندەوە”. پاش بڕیاری ئەمریکا، چەندین شیرکەتی گەورە و نێودەوڵەتی کار و چالاکییەکانیان لە ئێران ڕاگرت، یەک لەوان شیرکەتی ئۆتۆمبێلی پێژۆی فەرانسە بووە.