هێزە چەکدارەکانی ئێران، لەماوەی ڕۆژانی ڕابردوو تەقەیان لە کاروانی کۆڵبەران کردووە و ٤ کۆڵبەری کوردیان دەستبەسەر کردووە کە یەکێک لەوان بریندارە. بەپێی هەواڵی
هێزە چەکدارەکانی ئێران، لەماوەی ڕۆژانی ڕابردوو تەقەیان لە کاروانی کۆڵبەران کردووە و ٤ کۆڵبەری کوردیان دەستبەسەر کردووە کە یەکێک لەوان بریندارە. بەپێی هەواڵی “هەنگاو”، شەوی پێنجشەممە (١٧ی جۆزەردانی ٢٧١٨/ ٧ ژوئەن) هێزە چەکدارەکانی پایگای خێوەتگەی شاری شنۆ، تەقەیان لە کاروانی کۆڵبەران کردووە.بە هۆی تەقە کردنی بە ئەنقەستی هێزەکانی ئێران، کۆڵبەرێک بە ناوی “سولەیمان” خەڵکی پیرانشار بریندار بووە.تائێستا ناسنامەی ئەو سێ کۆڵبەرە روون نەبووەتەوە.سولەیمان لەگەڵ سێ کۆڵبەری دیکە بۆ شوێنێکی نادیار گواستراونەتەوە. سەڕەڕایی تێپەربوونی چوار رۆژ لەم رووداوە تا ئێسا هیج هەواڵ و زانیاریەک لەسەر چارەنوسی ئەم کۆڵبەرانە لە بەردەستدا نیە.