مەجلیسی گشتی کانادا گەڵالەی راگرتنی سەرجەم وتووێژەکانی لەگەڵ رژیمی ئێران بۆ سەر لەنوێ دەست پێکردنەوەی پێوەندییە دیپلۆماتیکەکانی پەسەند کرد. بە پێی ئەو پەسەند
مەجلیسی گشتی کانادا گەڵالەی راگرتنی سەرجەم وتووێژەکانی لەگەڵ رژیمی ئێران بۆ سەر لەنوێ دەست پێکردنەوەی پێوەندییە دیپلۆماتیکەکانی پەسەند کرد. بە پێی ئەو پەسەند کراوە سپای پاسداران لە ریزی گرووپە تۆریستیەکاندایە. کابینەی لیبراڵەکانی کانادا، گەڵاڵەیەکیان ئامادە کردبوو کە لە پارڵمانی ئەو وڵاتە دەنگی بۆ درا و هەموو لیبراڵەکانی دەنگی ئەرێنیان بۆ دا کە سپای پاسدارانی رژیمی ئاخوندی لە لیستی ڕێکخراوە تیرۆریستییەکان بهاوێژرێ. کانادا لە هەوڵی ئەوە دایە کە سیاسەتێکی توندتر بەدژی رژیمی ئاخوندی بگرێتە بەر ، لەبەر ئەوەی کە رژیم بەردەوام لە بشێوییەکانی ناوچەدا ڕۆڵی تێکدەرانەی سەرەکیی گێراوە وهەڕەشەیە بۆسەر جیهان. ئەو وڵاتە ئابووریی ئێران لە دەستی سپای پاسداراندا دەبینێ و ئەو ڕێکخراوەش بە تیرۆریست دەزانێ. پێشتر سپای قودسی لقی دەرەوەی سپای پاسداران لەو وڵاتە بە تیرۆریست ناسراوە.