شه‌ممه‌ 

26 خه‌زه‌ڵوه‌ر2724
سازمانی خه‌بات ی
کوردستانی
ئێران
sazmanixebat

یادی سەروەری گەل شەهید مام شەریف رەحمانی

یادی سەروەری گەل شەهید مام شەریف رەحمانی
سازمانی خەبات

 بابەشێخ حسینی

لە دەفتەری شەهیدانی سازمانی خەبات وەرگیراوە بە پێنووسی بابەشێخ حسینی

یادی سەروەران

سەروەری گەل مام شەریفی رەحمانی

ئەوانەی گیانیان بۆ سەربەرزی گەلەکەیان فیدا ئەکەن و بەخوێنی خۆیان نیشتمانیان دەپارێزن. بێ شک لە هەموو شتێک پیرۆزترن بۆ کۆمەڵەکەیان. هەرگەلێک شەهیدانی لە یاد بچێ و رێز لەو دەسکەوتانە نەگرێ کە بە خوێنی شەهیدان هاتۆتە دی، بێ شک لە گەلەکانی دواکەوتووی جیهانە. تەعریف لە شەهید وسەربەرزییەکانیان بۆ بیرهێنانەوەیە نەک پێمان وابێ کە ئەتوانین بە تەعریفیان ئەوەی پێویستە و هەڵدەگرێ بۆمان گوتبن. شەهید لە پلەی هەرە سەرەوی ئینسان دایە. و جێگای فەخر و سەربەرزی نەتەوەیە هەر گەلێک نیشتمانی بە فیداکاری ڕۆڵەکانی وخوێن دان رزگار بوبێت، لەناو گەلانی تردا جێگای رێزن وسەربەرزن. نمونەی ئەو گەلانەی کە بە فیداکاری ڕۆڵەکانیان سەرکەوتوون ونیشتمانیان لە دەست بێگانە رزگار کردووە، نیشانی داوە لە لایەن وڵاتانی ترەوە بە چاوی رێز سەیر دەکرێن.شەهید تەواوکەری گەل ونیشتمانە. ئەگەر شەهید نەبێ گەل ناحەسێتەوە لە دەست داگیرکەران. کوردستان کەساڵهای ساڵە بۆتە مەیدانی غار غارێنی داگیرکەران و خۆیان لێخۆش کردووە بەڵکو بتوانن ببنە خاوەنی، هەر خوێنی شەهیدان وڕۆڵەکانی کوردستانە نەی هێشتووە نیشتمان ببێتە پاروە خۆشە و داگیرکەران بەردیانی دەن وبیهاڕن. بەڵێ نیشتمانمان بۆیە سەربەرزە ڕۆڵەی فیداکاری هەیە. کورد ئەگەر بێ کەسیش بێ بە لێبڕاوی ڕۆڵەکانی و فیداکاری وخوێن بەخشینیان لە ناوچوون و فەوتانیان ئاسان نیە و مەحاڵە داگیرکەران، کە ئارەزووی نەمانی کوردستانە، بە فیداکاری ڕۆڵەکانی کوردستان قەت ئەو هیوایەیان نایەتەدی. شەهید پارێزەری حەیسییەتی کوردە. شەهید نیشانەی عەزەمەتی میللەتە. شەهید چرای سەر فرازی گەلە، ئاڵای هەمیشە بەرزو شەکاوەی نیشتمانە. بۆیە کورد تا ئێستا پارێزراوە، هۆی فیداکاری ڕۆڵەکانی بووە. کورد مانەوەی وەک نەتەوە، بۆ فیداکاری و لە خۆبردوویی ڕۆڵەکانی دەگەڕێتەوە. ئەگەر فیداکاری نەبێت دەکەوێتە بەر بەرداشی داگیرکەران و دەبووە تۆزێک و ناوێک لە کوردستان وکورد نەدەما. لە سەر شانی هەموومانە یادی شەهیدان بەرز ڕاگرین وکۆڵ نەدەین تا بتوانین ئاواتی شەهیدان بێنینەدی و نیشتمانمان رزگار کەین. شەهیدانی سازمانی خەباتی کوردستانی ئێران بێ شک گوڵبژێرن لە باغچەی شەهیدانی کوردستان چونکە خۆبەخت کەرانێک بوون. کە هەم کوردستانیان دەویست وهەم بە پێی مرۆڤ خۆشەویستی و رێزگرتنیان لە دین و باوەڕی گەل خەباتیان کردوە. هەروەها چاکترین وپاکترین رۆڵەکانی گەلن. یادی شەهیدی ئەمجارەشمان نمونەیەک لەو شەهیدانەیە کە نیشان ئەدات بەراستی سازمانی خەبات رێگای راستەو ڕەسەنترین رێگای رزگاری نیشتمانمان کوردستانە. کە ئەویش سەروەری گەل شەهید مام شەریف رەحمانیە. مام شەریف رەحمانی پێشمەرگەی کۆڵنەدەر و لە خۆبردووی سازمانی خەبات تا ئاخرین ساتەکانی ژیانی ئەرکەکانی بێ هیچ دەغدەغەیەک ئەنجام ئەدا. مام شەریف ساڵی 1312 لە ئاوایی بەرەجۆی مەهاباد لە بنەماڵەیەکی هەرە هەژاری کوردستان لە دایک بوو. بنەماڵەی مام شەریف بە جوتێری ژیانیان دەبردە سەر. باوکی مام شەریف بە رەنج کێشانی زۆر، لێبڕاو دوای چەند ساڵ کەنفتی ماڵئاوایی لە ژیان کرد. دایکیشی هێندەی پێ نەچوو کۆچی دوایی کرد و شەریفی منداڵیان لە گەڵ چەند خۆشکی بە جێهێشت و بەرەوڕووی چارەنووسێکی نادیار بوونەوە. مامی مام شەریف کەزۆری لە گەڵ خراپ بوو سەرپەرستی کردن، تا 15ساڵی و زۆر بێ رەحمانە خستیە ژێرکارەوە. لە 15ساڵیەوە مامیشی مەسئولییەتی بە ئەستۆ نەگرت و لە ماڵ دەری کرد، ئەم مێرمنداڵە بێ سەر پەنایە ناچار ڕووی لەم لاولا کرد.بۆ ئەوەی بتوانێ سەر پەنایەک بدۆزێتەوە تا ژیانی لێ بەرێتە سەر. بۆیە بە کاری زۆر ولە توانا بەدەر بۆ ماڵان کاری کرد. تا بتوانێ درێژە بە تەمەنی پڕلە رەنج و مەشەقەت بدا. لە مێرمنداڵییەوە کەوتە بەر قورسترین کار کە لە توانای کەسی گەورەش دانەبو. بە سەرما وگەرما مام شەریف هەر کاری دەکرد. ئەو ژیانە سەختەی چەند ساڵ درێژە پێدا تا کاتی سەربازی هات. لە ماوەی حکومەتی پاشایەتیدا بە زۆر ناردیانە سەربازی و لە ماوەی سەربازیدا لە گەڵ بێ رەحمی وبێ عاتیفەی غەیرە کوردەکان دایم کێشەی هەبوو. هەموو ئەو نارەواییانە لە گەڵ مام شەریف، مام شەریفی وا لێکرد هەر کاتێک دەرفەت هەبوو ببێتە پێشمەرگە بۆ رزگاری نیشتمانی، لە دەست بەر چاو تەنگ ورەگەز پەرەستان. هەر بە دەست پێکردنی شۆڕشی گەلانی ئێران دژی رژێمی شایەتی، مام شەریف هاو دەنگ لە گەڵ ڕۆڵەکانی تری کوردستان لە سەفی پێشەوەی خەباتی دژی شایەتیدا بوو. شێلگیرانە هەوڵی ئەدا، مام شەریف پێی وابوو کورد بە نەمانی شا رزگاری دەبێت وچیتر ناچەوسێتەوە. زۆر دڵخۆش بوو بە سەرکەوتنی خەڵکی دژی شا، کە بە داخەوە ئاواتەکەی مام شەریف نەهاتە دی. رووخانی شا تەنیا ئاڵوگۆڕ بەستەمگەران و بەردەوامی بوو بە دژایەتی کوردان. ئەوانەی دوای شای گۆڕبەگۆڕ هاتنە سەر حوکم و قۆڵیان بۆ فەوتانی کورد و وێران کردنی کوردستان هەڵماڵی. 

بەڵێ بە هاتنە سەر کاری حکومەتی نائیسلامی ئێران گەلی کورد کەوتە بەر توندترین و بێ بەزەییانەترین هێرشی پاسدارو چڵکاوخۆڕەکانی کۆماری نائیسلامی یەوە. مام شەریفی قارەمان کە بەڵێنی بە خۆی دابوو دەبێ سەربازی کوردبێت چەکی شەرەف و کەرامەتی لە شان کرد و وەک پێشمەرگەیەکی شۆڕشگێر و لەخۆبردوو بەو پەڕی لێبڕاوی و دڵسۆزییەوە چی ئەرکی گران بوو ئەنجامی ئەدا. مام شەریف لەساڵی 1358دا چەکی لە شان کرد بۆ بەرگری کردن لە هێرشی داگیرکەران ولە دامەزڕەاندنی سازمانی خەباتی کوردستانی ئێران دا لە ساڵی 1359دا یەکێک بوو لە یەکەمین پێشمەرگەکانی ئەم سازمانە. مام شەریف بە ئیمان بە موبارزە بۆ گەلی کوردی قارەمان چەکی هەڵگرتبوو بۆیە زۆر مەردانە و دلێرانە چی ئەرکەکانی پێشمەرگایەتی بوو دڵسۆزانە ئەنجامی ئەدا. مام شەریف لە ساڵی 60 و 61 وەک کادری تەبلیغی بڵاوکراوەکانی سازمانی خەباتی لە ناوچەکانی پیرانشار و سەردەشت ومەهاباد بڵاو دەکردەوە ولەم ماوەدا لە گەڵ بەر چاوتەنگانی غەیرە خەباتی و خۆ بە زل زان و بەر چاو تەنگ بەرەنگاری دەکرد. چەند کەڕەت گەماڕۆیان دا و ڕێگای هاتوو چۆیان لێ گرت وبڵاوکراوەکانیان لێ ستاند بەڵام مام شەریف لە گەڵ ئەو نوعە کردارانە زیاتر و جدیتر کاری دەکرد بەڵێ مام شەریف چونکە لە ژیانی منداڵییەوە بێ پسانەوە کاری دەکرد لە شۆڕش بێ بێز وهەموو کاری دەکرد. کاری شۆڕشی بە ئی خۆی دەزانی و بە دڵخۆشییەوە ئەنجامی ئەدان. سازمانی خبات جێگای سەربەرزی گەلی کوردە چونکە ڕۆڵەکانی ئەو ریزە لە چینی هەرە هەژاری لە خۆبردوویی گەلن. ئەوانەی لە خەبات دا گیانیان فیدا ئەکەن لە پاکترین ودڵسۆزترین ڕۆڵەکانی نیشتمانن و نەمونەی چاکی وفیداکارین. مام شەریف نمونەی یەکێک لەو ڕۆڵە گیان بەخشانەی کوردستانە لە ریزی سازمانی خەبات کە ژیانی لە منداڵییەوە بە مەینەت وچارەڕەشی بردە سەر. سازمانی خەبات بە جێگای حەسانەوەی خۆی دەزانی وپێی وابوو ئەو ماوەیەی کە لە سازمانی خەباتە ژیانی ئاسوودە بووە، چونکە ویژدانی ڕاحەت بوو. شەهید مام شەریف لە 7ی ڕەشەممەی 1372 دا لە یەکێک لە بنکەکانی سازمانی خەبات لەشاری سلێمانی بەداخەوە بە دەستی بە کرێگیراو تاقمە ترۆریستەکانی رژێمی ئاخوندی لە مانگی رەمەزاندا شەهید کرا و رۆحی بەرەو بەهەشتی شەهیدان لە شەقەی باڵیدا.

(( هەزاران سڵاو لە گیانی پاکی شەهید مام شەریف ونەفرین بۆ ترۆریستان))


8 ساڵ و 8 مانگ و 4 ڕۆژ و 1 کاتژمێر و 47 خوله‌ک له‌مه‌وپێش‌

یادی سەروەری گەل شەهید مام شەریف رەحمانی

یادی سەروەری گەل شەهید مام شەریف رەحمانی

په‌ڕه‌ تایبه‌تیه‌کانی ماڵپه‌ڕ

په‌یوه‌ندی گرتن


ژماره‌ی ته‌له‌فۆن کوردستان : 07506206655 (00964)
ژماره‌ی ته‌له‌فۆن کوردستان : 07504687209 (00964)
ژماره‌ی ته‌له‌فۆن کوردستان : 07504497138 (00964)
ژماره‌ی ته‌له‌فۆن ئوروپا     : 0767676746   (0046)
ژماره‌ی ته‌له‌فۆن ئوروپا       : 040331264   (0047)



په‌یوه‌ندی ئه‌له‌کترۆنی:



[email protected] 
[email protected]
xebatmedia@sazmanixebat.net
[email protected]om

ئۆرگانه‌کانی سازمانی خه‌بات


ڕێکخراوی ئافره‌تانی خه‌باتی کوردستانی ئێران 

ڕێکخراوی لاوانی خه‌باتی کوردستانی ئێران