ژمارەیەکی زۆر لە هاندەرانی تۆپی پێ رێگەی یاریگای لۆژنیکی-یان گرتووەتەبەر کە ئەمڕۆ پێنجشەممە یەکەم یاری مۆندیاڵی 2018 لە نێوان هەردوو هەڵبژاردەی روسیا و سعوودیە
ژمارەیەکی زۆر لە هاندەرانی تۆپی پێ رێگەی یاریگای لۆژنیکی-یان گرتووەتەبەر کە ئەمڕۆ پێنجشەممە یەکەم یاری مۆندیاڵی 2018 لە نێوان هەردوو هەڵبژاردەی روسیا و سعوودیە تیایدا بەڕێوەدەچێت. ئەمڕۆ پێنجشەممە یارییەکانی مۆندیاڵی 2018 لە روسیا دەست پێدەکەن و یاری کردنەوەش لە نێوان هەردوو هەڵبژاردەی روسیا و سعودیە لە یاریگای لۆژنیکی بەڕێوەدەچێت، لە ئێستاوە هاندەرێکی زۆری هەردوو هەڵبژاردەکە رێگەیان بەرەو یاریگەکە گرتووەتەبەر. بەپێی ماڵپەری فیفا، یاریگای لۆژنیکی بە یەکێک لە یاریگا سەرەکییەکانی مۆندیاڵی 2018 لە رووسیا دادەنرێت، کە مێژووی دروستکردنەکەی بۆ ساڵی 1956 دەگەڕێتەوە کە لەو کاتەوە تاوکو ئێستا سێ هەزار یاری تۆپی پێی لێی ئەنجامدراوە. لە ساڵی 2013وە، کاری نۆژەنکردنەوە و فراوانکردنی یاریگای لۆژینکی بۆ مۆندیاڵی 2018 لە رووسیا دەستی پێکردبوو، کە بووەتە یەکێک لە جێگە سەرسورهێنەرەکان لە مۆسکۆ. هەروەها لە ئێستادا یاریگای لۆژینکی جێگەی 78 هەزار بۆ 80 هەزار کەسی لێ دەبێتەوە، ئەوە جگە لەوەی رێوشوێنی ئەمنی توند لە یاریگاکە گیراوەتەبەر و رێگە نادرێت بەپێی پشکنینی ورد بە ئامێری ئەلیکترۆنی هیچ ماددەییەک یان کامێرای رۆژنامەوانان ببرێنە ناو یاریگاکەوە. یارییەکانی مۆندیالی 2018 لە روسیا بەڕێوەدەچن کە لە بەرواری 14ی ژوئەن دەست پێدەکەن و تا 15ی جولای داهاتوو بەردەوام دەبن .
ئیرانیش لە موندیالی 2018 بەشدارە و لەگەڵ تیمی تۆپی پێێ وەڵاتانی پورتەغال و ئیسپانیا و مەراکیش کەوتووە.