هێزە چەکدارەکانی ئێران لە سنووری شاری بانە، تەقەیان لە کاروانی کۆڵبەران کردووە و کۆڵبەرێک بە سەختی بریندار بووە. بەپێی هەواڵی هەنگاو، سەرلەبەیانی ڕۆژی چوارشەممە
هێزە چەکدارەکانی ئێران لە سنووری شاری بانە، تەقەیان لە کاروانی کۆڵبەران کردووە و کۆڵبەرێک بە سەختی بریندار بووە. بەپێی هەواڵی هەنگاو، سەرلەبەیانی ڕۆژی چوارشەممە(٢٣ی جۆزەردان ٢٧١٨/ ١٣ ژوئەن ٢٠ ١٨) هێزە چەکدارەکانی ئێران لە سنوری چۆمانی بانە تەقەیان لە کاروانێکی کۆڵبەران کردووە و لە ئاکامدا کۆڵبەرێک بە تووندی بریندار کراوە. ئەم کۆڵبەرە بریندارە ناوی “خالید سماقانی” تەمەن ٣٥ ساڵ و خەڵکی گوندی چۆمانی بانەیە. لە سەرەتایی بەهارەوە تا ئێستا کۆڵبەرێکی کورد لە سنورەکانی شاری بانە بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزەکانی ئێران کوژراوە و ٣ کۆڵبەری دیکەش بریندار بوون.