شەوی رابردوو 15ی 6ی 2018 لە نێوان هێزەکانی رژیم لە بەندینخانەی سنە و زیندانیان ئەو بەندینخانەیە تێکگیران روویدا و لە ئاکامی ئەو رووبەرووبوونەوەیە ژمارەیێک
شەوی رابردوو 15ی 6ی 2018 لە نێوان هێزەکانی رژیم لە بەندینخانەی سنە و زیندانیان ئەو بەندینخانەیە تێکگیران روویدا و لە ئاکامی ئەو رووبەرووبوونەوەیە ژمارەیێک لە زیندانیان بە سەختی بریندار بوون. شەوی هەینی مەئمورانی رژیم لە کاتیکدا کە ویستوویانە رامین حوسێن پەناهی لە زیندان ببەنە دەرەوە و رامین روبەروویان دەبێتەوە و ملکەچی بریارەکەیان نابێتەوە باقی زیندانیان دێنە ناو روبەرووبوونەوەکە و خرۆشانێکی گەورە لە بەندینخانە دروست دەبێ.
بە پێی دوایین زانیارییەکان لە ئاکامی ئەو پێکدادنە دا زیاتر لە 20 کەس بریندار بوونە. ئەو پێکدادانە تا بەیانی ئەمرۆ شەممە بەردەوام بووە و لە ئێستا دا حاڵەتی نائاسایی زاڵە بەسەر بەندینخانە.