حوکمی لە سێدارەدانی یەکێک لە دراوێشی گۆنابادی نیعمەتوڵلاهی لە زیندانی ڕەجایی شاری کەرەج جێبەجێ کرا. سەرلە بەیانی ئەمڕۆ ٢٨ی جۆزەردان، حوکمی ئێعدامی محەممەد ڕەزا
حوکمی لە سێدارەدانی یەکێک لە دراوێشی گۆنابادی نیعمەتوڵلاهی لە زیندانی ڕەجایی شاری کەرەج جێبەجێ کرا. سەرلە بەیانی ئەمڕۆ ٢٨ی جۆزەردان، حوکمی ئێعدامی محەممەد ڕەزا سەلاسی باباجانی، یەکێک لە دراوێشەکانی گۆنائابادی نیعمەتوڵلاهی لە زیندانی ڕەجایی شاری کەرەج جێبەجێ کرا. ناوبراو، بەوە تۆمەتبار بووە کە ڕۆژی ٣٠ ی ڕێبەندانی ساڵی ڕابردوو (٩٦)، لە ئەنجامی تێکهەڵچوونی نێوان دەروێشە گۆنابادییەکان و مەئموورانی ئینتزامیی لە شەقامی پاسدارانی شاری تاران، لە کاتی لێخوڕینی ئۆتوبوس، سێ کەس لە مەئموورانی هێزە ئینتزامییەکانی کوشتوە.
ئێعدامی محەممەد سەلاس لە کاتێکدایە کە ڕێکخراوی لێبوردنی نێونەتەوەیی، داوای لە بەرپرسانی حکوومەتی ئێران کردبوو، حوکمی ئێعدامی ناوبراو ڕاگرن و حوکمی ئێعدامەکەش هەڵبوەشێننەوە.
بە پێی وتەی زەینەب تاهیری، پارێزەری محەممەد سەلاس ، پەلە کراوە لە دانی حوکم و بەلگە هەیە کە محەممەد بێتاوانە ، بەڵام حوکمی ناوبارو سەرلەبەیانی ئەمرۆ بەرێوە چوو.