چەندین ئەندامی سوپای پاسداران لە ئورمیە لە پێش چاو بنەماڵەیەک دەستدرێژیی سێکسییان کردووە سەر سێ ژنی ئەو بنەماڵەیە. بەپێی ڕاپۆرتیâ€هەنگاو“، نزیک دوو حەفتە بەر لە
چەندین ئەندامی سوپای پاسداران لە ئورمیە لە پێش چاو بنەماڵەیەک دەستدرێژیی سێکسییان کردووە سەر سێ ژنی ئەو بنەماڵەیە. بەپێی ڕاپۆرتی”هەنگاو“، نزیک دوو حەفتە بەر لە ئێستا، پێنج کەس لە ئەندامانی چەکداری سوپای پاسداران هێرشیان کردووەتە سەر بنەماڵەیەک و دوای ئەوەی پیاوەکانیان بەستووە بە دارێکەوە، لەپێش چاویان دەستدرێژییان کردووە بە سەر سێ ژنی ئەو بنەماڵەیە کە دایک، خۆشک و تازە بووکێکی بنەماڵەکە بوون. ئەو تاوانە لە نزیک گوندی مەحموودئاوای ئورمیە ڕووی داوە. ئەو بنەماڵەیە کە ئازەری بوون بە مەبەستی گەشت و سەیران و زیارەتی گڵکۆی سەید عەباس چوبوونە ئەو ناوچەیە و شەو لەوێ چادریان هەڵدابوو. هێرشبەرانیش ئازەری و دانیشتووی گوندی ”حەسار“ی ئورمیە بوون کە لەکاتی هێرش کردن خۆیان بە ئەندامانی حیزبە کوردستانییەکان ناساندووە و ئەو تاوانەیان ئەنجام داوە. یەکێک لە دانیشتوانی گوندی حەسار کە لەبەر هۆکاری ئەمنی نەیویست ناوی ئاشکرا بێت لەوبارەوە بە هەواڵنێری هەنگاوی ڕاگەیاندووە کە ”ئەم تاوانە بە ئەنقەست و بە ئاگاداری سوپای پاسداران و بە مەبستی ناوزڕاندنی هێزە کوردییەکان لەلایەک و خۆش کردنی شەڕی نێوان کورد و ئازەری لەلایەکی دیکەوە لەلایەن ئەندامانی سوپاوە ئەنجام داوە.“