رۆژی شەممە 30 ژووئەن کۆبوونەوەی ساڵانەی موقاومەتی ئێران بە بەشداری هەزاران ئازادیخوازی ئێران و بە ووتاری خاتوو مەریەمی رەجەوی و ژمارەێکی بەرچاو لە کەسایەتیە سیا
رۆژی شەممە 30 ژووئەن کۆبوونەوەی ساڵانەی موقاومەتی ئێران بە بەشداری هەزاران ئازادیخوازی ئێران و بە ووتاری خاتوو مەریەمی رەجەوی و ژمارەێکی بەرچاو لە کەسایەتیە سیاسی و حقوقیەکانی ئێرانی و دەرەوەیی بەرێوە دەچێ.
لەسەر بانگهێشتی فەرمی ، رێزدار کاک بابەشێخ حسینی سکرتێری گشتی سازمانی خەبات هاورێ لەگەڵ شاندێکی سەرکردایەتی لەو گردبوونەوەیە بەشداری دەکات و یەکێک لە وتاربێژانی کۆبوونەوەکە دەبێ.
گردبوونەوەی سالانەی موقاومەتی ئێران ئەمساڵ لەکاتێکدا دەبەسترێ کە هەل و مەرجی سیاسی ناوچەکە و ئێران لە قۆناغێکی هەستیار دایە و رووداو و پێشهاتەکان لەقازانجی گەلانی ئێران و جوڵانەوە رەواکەیان دایە و هەر بۆیە گردبوونەوەی ئەمساڵ تایبەتمەندی جیاوازتری لە سالانی پێشووتر هەیە.
بە پێی زانیاریی سەرچاوە هەواڵدەرییەکان و بە هەڵەسگاندنی وتەیێکی جان بۆلتۆن راوێژکاری پلەبەرزی دۆناڵد ترامپ سەرۆک کۆماری ئەمریکا ، کە باسی لەوە کردووە مانگی پووشپەر سورپرایزیان بۆ رژیمی ئێران دەبێ ، دەوتری لە کۆ بوونەوەی ئەمساڵ دا ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا سورپرایزەکە رادەگەێنێ .
جێگەی باسە بە لەبەرچاو گرتنی ئەو هەل و مەرجە تایبەتە بەریز سکرتێری گشتی سازمانی خەبات لە پەیامێک بۆ پیوەندییە گشتیەکانی سازمانی خەبات داوای بەشداری ئەندامان و دۆستانی سازمانی خەباتی لە دەرەوەی وەڵات لە کۆبوونەوەی ساڵانەی موقاومەتی ئێراندا کردووە.