پێشتر کاناڵی یەکی تەلەفیزیونی فەرمی ڕژیمی ئاخوندی بەرنامەیکی لەژێر ناوی ئەڵماسێک بۆ هەڵخەڵەتاندن بڵاوکردەوە کە هەواڵنێری دەوڵەتی ئیرنا وڕۆژنامەی کەیهان وەک
پێشتر کاناڵی یەکی تەلەفیزیونی فەرمی ڕژیمی ئاخوندی بەرنامەیکی لەژێر ناوی ئەڵماسێک بۆ هەڵخەڵەتاندن بڵاوکردەوە کە هەواڵنێری دەوڵەتی ئیرنا وڕۆژنامەی کەیهان وەک ددان پێدانانی گیراوێکی دژە ڕژیم باسیان کرد ، بەڵام هەواڵنێری فارس ودەنگ وڕەنگی ڕژیم ئەوەیان بە سیناریو و بەشی نفوزیی دەزگای ئەمنی ڕژیم لەناو ئۆپۆزسیونی دەرەوە بڵاو کردەوە .
لەم فیلمە نیو سەعاتەدا مەدحی دەڵێ لەگەڵ باڵوێزەکانی ئەمریکا لەتایلەند وعەرەبستان ،وەزیری دەرەوەی ئەمریکا، وەزیری دەرەوەی ئینگلیس وعەرەبستان وجێگری باڵوێزی فەڕانسە چاوپێکەوتنی هەبووە ولەلایەن ئەوانەوە چۆتە ئەمریکا..
مەدحی گوتویەتی کە لەتایلەند تاقمێکی بەنێوی کۆڕی یاران دامەزراندووە بەپێی قسەکانی ، هەزاران کەس لەهێزەکانی ئەمنیەتی ونیزامی ناوخۆی عەرەبستان بوونەتە ئەندام.ناوبراو لەبانکۆکەوە چۆتە عەرەبستان ولەدووی چاوپێکەوتن لەگەڵ سەرانی سعودیە بەفڕۆکەی تایبەت نێردراوە بۆ ئەمریکا.
ناوبراو دەڵێ لەگەڵ جەوبایدن ،جێگری ئۆباما وبڕێکی کە لەسەرانی ئەو وەڵاتە چاوپێکەوتنی بووە.هەروەها لەکۆبوونەوەی پاریس وەکو نوێنەری ئەمریکا بەشدار بووە ،کۆبوونەوەییک کە بڕێک لە سەرانی موخالیفی ڕژیم تێیدا بەشدار بوون.ناوبراو دواتر بەکۆبوونەوەیک لەژێر ناوی گوادلۆپی 2 ئاماژە دەکات کە لەوەدا حکومەتی دوورلەوەڵاتی دامەزراندووە وئامانج لەم حکومەتە ڕووخانی ڕژیمی ئێران بووە، بەڵام کاتێک نیازی چوونە پادگانێکی ئیسڕائیلی دەبێت لەلایەن دەزگای ئەمنی ئێران ڕزگار دەکرێ ودەگەڕێندرێتەوە ئێران.
محمد ڕەزا مەدحی کێیە؟
مەدحی کە ساڵی 1387 ی کۆچی خۆری لەئێران چووە دەر و وەک بازرگانی ئەڵماس ڕووی کردە بانکۆکی تایلەند ، لە دەرەوەی وەڵات وەک یەکێک لە فەرماندەرانی پێشووی سوپای پاسداران ناسێندرا .ناوبراو دوایە لە ووتوێژگەلێکدا لەگەڵ بڵاوکراوەکان ، خۆی بەکەسێکی ئەمنی ونزیک لە وەلی فەقێ ناساند .
مەدحی ساڵی 1388 کە چووە ئوروپا وئەمریکا جۆرها ووتوێژی لەگەڵ بڵاوکراوەکانی گاردیەن ونیویۆرگ تایمز وزەمانە وروز ئانلاین ،خودنویس ودەنگی ئەمریکا ئەنجام دا.
محمد ڕەزا مەدحی لە ووتوێژێکدا کەلەگەڵ روز ئانلاین کردوویەتی ، گوتبووی کەلە ئێران بە نێوی سەید ڕەزا حسینی ناسراوە وتاساڵی 1386لێپرسراوی ئەنجومەنی بەهێزکردن وپێشگیری لەلاواز بوونی سیستمی مەجلێسی خیبرەکانی ڕێبەری بووە وپێش لە وەرگرتنی لێپرسراویەتی لە مەجلیسی خیبرەکان لە پاراستنی ئیتلاعاتی سوپا کاری کردووە.
ناوبراو کەلەکاتی ئەم چاوپێکەوتنەدا لە بانکۆک بوو ،لەبارەی ئەو ئەنجومەنە
کە ناوبراو لێپرسراوی بووە ، گوتویەتی ئەسڵی 111 ی یاسای بنەڕەتی کومیسیونی هەیە وەک کومیسیونی 111 لە خیبرەکانی ڕێبەر. ئەم کومیسیونە ناسراوە بە شاندی لێکۆڵینەوە یان کومیسیونی لێکۆڵینەوە وکارەکەی چاودێریە بەسەر کرداری پەڕ وپۆکان ولابردن ودیاری کردنەکانی ڕێبەریی.ئەم کومیسیونە دوو کومیتەی هەیە کەیەکیان کومیتەیکی حەوت کەسیە کەسیاسەتە گشتیەکانی نیزام دەنووسێتەوە.کومیتەییکی دیکەی هەیە بەنێوی ئەنجومەنی بەهێزکردن وپێشگرتن لە لاوازبوونی سیستم کە باسکی بەڕێوەبەری
کومیسیونە. لەم کومیسیونەدا 15 مەلا هەن وەک فەلاحیان وئایەتوڵاهی و ، من 12 ساڵ سەرۆکی ئەوکومیتە بووم.
مەدحی خۆی بە جێگەی باوەڕی خامەنەیی ناساندووە وگوتویەتی کە لێکۆڵینەوە لە کۆشتنە زنجیرەییەکان وسەرپێچی دادوەری لەو بابەتانەن کەناوبراو لێیکۆڵیوەتەوە وبەلەویش لە پاراستنی ئیتلاعاتی سوپا کاری کردووە.
محمد ڕەزا مەدحی ئێستا لەتارانە ومۆرەیکی گرینگی ڕژیمە ........