رۆژی سێ شەممە 29ی جۆزەردانی 1397 بە ئامادەبوونی بەشێک لە حیزب و رێکخراوەکانی کوردستان و چالاکانی مافی مرۆڤ لە بەردەم بارەگای ریکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان
رۆژی سێ شەممە 29ی جۆزەردانی 1397 بە ئامادەبوونی بەشێک لە حیزب و رێکخراوەکانی کوردستان و چالاکانی مافی مرۆڤ لە بەردەم بارەگای ریکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان ئاکسیۆنێکی نارەزایەتی بۆ مەحکووم کردنی حوکمی سیدارەی رامین حوسین پەناهی بەرێوە چوو.
نوینەرایەتی هەولێری سازمانی خەبات ی کوردستانی ئیران بەسەرپەرشتی بەرێز کاک شۆڕش حاجی بەرپرسی پێوەندیی هەولێر و ئەندامی سەرکردایەتی لەو ئاکسیۆنە بەشدارییان کرد و دەنگی خۆیان خستە پاڵ دەنگی باقی بەشداربووان بو پشتیوانی لە ئیعدام نەکردنی رامین و هەر بەو مەبەستەش لە چەندین پەیام و بەیاننامەدا رێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان و رێکخراوەکانی مافی مرۆڤیان لە جینایەتی رژیمی ئاخوندی لە راست خەلکی کوردستان و بە تایبەتی لە کەیسی رامین حوسێن پەناهی ئاگادار کردەوە.
خۆپیشاندەران داوایان لە ناوەندەکانی نێودەوڵەتی کرد کە لە هەموو توانای خۆیان بۆ پێش گرتن لە ئەگەری ئیعدامی رامین حوسین پەناهی کەڵک وەریگرن.