مایک پەمپەئۆ وەزیری دەرەوەی ئەمریکا لە تویتێکی دا هێلکارییەکی بڵاوکردۆتەوە کە رەوتی روو بەسەرەوەی نارەزایەتیەکان لە ئیران پیشان دەدا. لە ارتی بلاوکراو دا کە رۆژ
مایک پەمپەئۆ وەزیری دەرەوەی ئەمریکا لە تویتێکی دا هێلکارییەکی بڵاوکردۆتەوە کە رەوتی روو بەسەرەوەی نارەزایەتیەکان لە ئیران پیشان دەدا. لە ارتی بلاوکراو دا کە رۆژی چوارشەممە 31ی جۆزەردانی 1397 بڵاو کراوەتەوە نیشانی دەدا کە لە مانگەکانی دیسامبر و ژانویەی رابردوو زۆرترین نارەزایەتی لە ئێران رووی داوە. لەو مانگە دا زۆرێک لە شارەکانی ئێران شاهیدی نارەزایەتی و رژانە سەر شەقام بوون کە بە راپەرینی سەرانسەری مانگی سەرماوەرز ناوبانگی دەرکرد. تەزاهورت لەو مانگە دا بە نیشانەی نارەزایەتی دژی بارودۆخی ئابووری دەستی پێکرد، بەڵام بە خێرایی دروشمەکانی نارازییان بەرەو لای داوای رووخانی دەسەڵات و دژی خامنەیی پەلکێش کران. پێشتر ئەمریکا لە زمان دوناڵد ترامپ پشتیوانی خوی لەو نارەزایەتیانە پیشان دابوو و لە تویتێکدا رەخنەی لە ئەو پوولە گرتبو کە لە لایەن ئوباما خرابوویە بەردەست رژیم و هەمووی لە ترۆریست و کردەوە ئاژاوەگیرییەکان دا خەرج کرا.