یه‌ک شه‌مه‌ 

4 سه‌رماوه‌ز2724
سازمانی خه‌بات ی
کوردستانی
ئێران
sazmanixebat

سی و سێهەمین ساڵیادی دەنگی خەباتی کوردستان پیرۆز بێ

سی و سێهەمین ساڵیادی دەنگی خەباتی کوردستان پیرۆز بێ

لە کۆتایی مانگی  جۆزەردانی ساڵی 1364 ی کۆچی خۆری  لە دوای هەوڵ و ماندوبوونێکی زۆری رێبەرایەتی سازمانی خەبات و بە تایبەت مامۆستا سەید جەلال حوسەینی  رادیۆ  دەنگی خەباتی کوردستانی ئێران دامەزراو دەستی بە پەخشی بەرنامەی ئەزمونی و تاقیکردنەوەکانی کرد. 

دەست بە کار بوونی دەنگی خەباتی کوردستانی ئێران لە هەلو مەرجێکدا بوو کە جوڵانەوەی شۆڕشگێرانەی سیاسی و چەکداری خەڵکی کوردستان لە بەرانبەر هێزە داگیرکەرەکانی دەسەلاتی مڵهوری ویلایەتی فقیە، بە شێوەییکی شێلگیرانە لە ئارادا بوو، هەر لەو پێوەندەدا کادرو پێشمەرگە قارەمانەکانی سازمانی خەبات کە بەوپەری گیانبازی ولێهاتوی لە مەیدانی خەباتی سیاسی و چەکداری لە ناوچە جیاجیاکانی کوردستان، لە لایەک سیاسەتە دوژمنکاریەکانی دەسەلاتداری ئاخوندیان بۆ خەڵک شی دەکردەوە، لە لایەکی دیکە پێشمەرگە نەبەزەکانی سازمان زەربەتی گورچک بڕیان لە هێزەداگیرکەرەکان دەدا. ئا لەو هەلومەرجەدا دەست بە کار بوونی پەخشی دەنگی خەبات ی کوردستانی ئێران ببووە هاندەرێکی مەعنەوی گەورە بۆ خەڵکی کوردستان و رێبوارانی سازمانی خەبات و تێکرای تێکۆشەرانی رێگەی رزگاری.

دەنگی خەباتی کوردستان نە تەنیا بۆ هۆگران و رێبوارانی رێبازی سازمانی خەباتی کوردستان، بەڵکو بۆ تێکرای ئەو تێکۆشەرە ئازادیخوازە کورد و فارس زمانانەی لە ناوچەکەدا لە خەباتدا بوون دەورێکی کاریگەرو گرینگی دەگێراو تا ئیستاش ئەوانەی لە سالانی رابردودا گوێیان لە بەرنامەکانی رادوێ دەنگی خەبات رادەگرت باس لە لایەنەکانی زمانەوانی کوردیی و بابەتی سیاسی و ئەدەبی و کۆمەڵایەتی  ئەو بەرنامانە دەکەن و دەنگی خەباتی کوردستان بە یەکێک ‌لە سەرکەوتوترین رادیۆکانی کوردی لە دەیەکانی رابردوو ناو دەهێنن.

دەنگی خەباتی کوردستان جیاواز لە بەرنامەی سیاسی و ووتار و لێکدانەوەی روداوەکانی رۆژانەو بڵاوکردنەوەی چالاکی پێشمەرگە قارەمانەکانی سازمانی خەبات، چەندین بەرنامەی هەمەرەنگ و بە کەڵکی هەبوو،وەک بەرنامەی گۆشەی پێشمەرگە کە بە سەرهاتی پێشمەرگە قارەمانەکان و رێنوێنی کارکردن و بابەتی تایبەت بە پێشمەرگەی بە گۆێ‌ی هۆگرانی دەگەیاند. هەروەها بەرنامەی خەبات و خەڵک کە بەرنامەیەکی تایبەت بوو بە بەشداری هاونیشتمانیان لە خەبات و شێوەکانی ئەو پشتیوانیانەی شی دەکردەوە، بەرنامەی وەلامی نامەکان کە تایبەت بوو بە وەلام دانەوەی نامەکانی گۆێگران، و هەروەها بەرنامەی ئەدەبی کە بەرنامەییکی حەوتوانەی پڕ بیسەر بوو، بەرنامەی ئایینی کە هەموو رۆژانی هەینی لە لایەن یەکێک لە مامۆستایانی ئایینی و یا بێژەرەکانی دەنگی خەباتی کوردستان ووتاری بە کەڵکی ئایینی لە سەر ناساندنی رژیمی ملهوری ئاخوندی وەک دوژمنی مرۆڤایەتی و ئیسلام بە گۆێگران و هاونیشتمانیان دەگەیاند.

بێگومان ریبەرایەتی سازمان و کادرە تێکۆشەرەکانی دەنگی خەباتی کوردستان دەوری سەرەکیان لە بەریوە چوونی کاری دەنگی خەباتی کوردستاندا لە ماوەی زیاتر لە 25 ساڵ کار کردنیدا گێراوە، بەلام بێگومان دەوری ماموستا سەیید جەلال حوسەینی دامەزرێنەری سازمان و چەند کەس لە بەرپرسانی سازمان دەوری سەرەکیان لە بەرێوە چوونی سەرکەوتوانەی رادیۆی نیشتمانی و شۆرشگێری دەنگی خەباتی کوردستان گێراوە. 

جێگەی خۆیەتی لە سالیادی دامەزرانی دەنگی خەباتی کوردستان درود بنێرین بۆ روحی ئەو کادرو پێشمەرگە قارەمانانەی کە لەو ئەرکە نیشتمانیەدا خزمەتیان کردووە. رۆحی بەرزو بەریزیان شاد بێ و جێگەیان بەهەشتی بەرین بێ. هەروەها سلاو و درود دەنێرین بۆ ئەو دلسۆزانەی ریزەکانی سازمانی خەبات و هەروەها ئەودڵسۆزانەی لە ئێستادا لە دەرەوی ریزەکانی سازماندان و لە رادیۆی دەنگی خەباتی کوردستان رەنجیان داوەو تێکۆشاون.

لەکاتێکدا کە بارودۆخی سیاسی جوڵانەوەی رزگاریخوازانەی گەلانی ئێران و خەبات دژی دیکتاتۆریەت لە ماوەی 40 ساڵی رابردوو گەیشتۆتە ناسکترین قوناغی خۆی و ئاڵوگۆرەکان بە قازانجی گەلانی ژێر ستەمی ئێران دەردەکەون، زەورەتی کاری زیاتر و یەکانگیری سەرجەم هێز و لایەنە سیاسیەکانیش بە هەمان شێوە زیاتر هەستی پێدەکرێ‌ و سەرجەم ئازادیخوازەکان ئەرکدار دەکات لە پێناو خو ئامادە کردن بۆ ئەو دۆخە تازەیە زیاتر لە خۆیان مایە دانێن. 

بەو هومێدەی لە داهاتوێکی نزیکدا بتواندرێ سەر لە نوێ رادیۆی دەنگی خەباتی کوردستان بە شێوەیەکی بە هێزتربخرێتەوە کار و سەر لە نۆێ بە پێشکەش کردنی بەرنامەی پاراو و بە کەڵکەکانی دڵی هاونیشتمانیان شاد بکاو پشتیوانی پێشمەرگە نەبەزەکان بێت.

پێرۆز بێ سی و سێهەمین سالرۆژی دەنگی خەباتی کوردستان 

سەرکەوێ خەباتی حەقخوازانەی گەلی کورد و گەلانی ئێران بەرانبەر رژیمی ملهوری ئاخوندی

 

سازمانی خەباتی کوردستانی ئێران

 کومیتەی ناوەندی 

31ی جۆزەردانی 1397

 

21 ژوئەنی 2017


6 ساڵ و 5 مانگ و 2 ڕۆژ و 23 کاتژمێر و 32 خوله‌ک له‌مه‌وپێش‌

سی و سێهەمین ساڵیادی دەنگی خەباتی کوردستان پیرۆز بێ

سی و سێهەمین ساڵیادی دەنگی خەباتی کوردستان پیرۆز بێ

په‌ڕه‌ تایبه‌تیه‌کانی ماڵپه‌ڕ

په‌یوه‌ندی گرتن


ژماره‌ی ته‌له‌فۆن کوردستان : 07506206655 (00964)
ژماره‌ی ته‌له‌فۆن کوردستان : 07504687209 (00964)
ژماره‌ی ته‌له‌فۆن کوردستان : 07504497138 (00964)
ژماره‌ی ته‌له‌فۆن ئوروپا     : 0767676746   (0046)
ژماره‌ی ته‌له‌فۆن ئوروپا       : 040331264   (0047)



په‌یوه‌ندی ئه‌له‌کترۆنی:



[email protected] 
[email protected]
xebatmedia@sazmanixebat.net
[email protected]om

ئۆرگانه‌کانی سازمانی خه‌بات


ڕێکخراوی ئافره‌تانی خه‌باتی کوردستانی ئێران 

ڕێکخراوی لاوانی خه‌باتی کوردستانی ئێران