رۆژی پێنجشەممە رێکەوتی 31ی جۆزەردانی 97، ئانگێلا مێرکل، سەدری ئەعزەمی ئاڵمان، گوتی کە وڵاتە ئوروپاییەکان نیگەرانی هاوبەشیان هەیە لەپێوەند بە بەرنامەی موشەکی با
رۆژی پێنجشەممە رێکەوتی 31ی جۆزەردانی 97، ئانگێلا مێرکل، سەدری ئەعزەمی ئاڵمان، گوتی کە وڵاتە ئوروپاییەکان نیگەرانی هاوبەشیان هەیە لەپێوەند بە بەرنامەی موشەکی بالستیکی رژیمی ئێران
هەروەها خوازیاری دۆزینەوەی رێگە چارەیەکی بەپەلەبوو بۆ روبەروبونەوە لەگەڵ هەڵس و کەوتە دەسەڵاتخوازیەکانی رژیم.
لەلایەکی دیکەوە و بەپێی راپۆرتی رۆیتەرز، مێرکل، رۆژی چوارشەممە 30ی جۆزەردانی 97، سەردانی پاشای ئوردنی کردوە و لەو دیدارەدا لەگەڵ پاشای ئوردن لەپێوەند بە هاوکاری و پێوەندی نێوان دوو ولات و هەروەها روداوە ناوچەی و نێونەتەوەییەکان وتوێژیان کردووە.
مێرکل گوتی بەپێچەوانەی ئەوەی کە ولاتانی ئوروپایی حەزیان لێیە کە رێکەوتنی ئەتۆمی لەگەڵ رژیمی ئێران کە لە ساڵی 2015 دا واژۆ کرا بپارێزن، بەلام بەهۆی بەرنامەی موشەکی بالستیکی ئەو رژیمە و بوونی لە شەری سوریەو و یەمەندا نیگەرانن.
ناوبراو لەو دیدارەدا گوتی: راستە کە ئێمە بەرنامەی موشەکی بالستیکی رژیم و بوونی لە سوریەو یەمەنماندا خستۆتە ژێر چاودێریەوە، بەلام نەک تەنیا پیویستە کە ئەو بابەتە باس بکەین، بەڵکو پێویستە رێگە چارەشی بۆ بدۆزینەوە.
مێرکل لەو دیدارەدا نیگەرانیەکانی ئوردنی لەپێوەند بە چالاکیەکانی رژیم و چەکدارەکانی سەربە رژیم لە نزیکی مەرزی سوریەو ئوردن و مەرزی سوریەو ئیسرائیل لە بەرزاییەکانی جۆلانی، بەرەوا زانی.
رۆیتەرز دەنوسێت: رژیمی ئێران پشتیوانی گەورەی سەربازی رژیمی بەشار ئەسەدە، رژیم هێزە چەکدارەکانی لە لوبنان و عێراقدا رەوانەی سوریە دەکات بۆئەوەی لە شەردا پشتیوانی لە رژیمی بەشار ئەسەد بکەن. وڵاتانی رۆژئاوایی و عەرەبی رژیمی ئێران بە تاوانبار دەزانن لەپێوەند بە پێدانی چەک بە چەکدارە حوسیەکانی یەمەن، بەڵام رژیم رەدی دەکاتەوە.